یەكێتی و پارتی ناوی كاندیدی پارێزگاری كەركوك ئاشكرا دەكەن

2551 جار خوێندراوەتەوە کات10:19 بەروار11-07-2019
یەكێتی و پارتی ناوی كاندیدی پارێزگاری كەركوك ئاشكرا دەكەن

راچڵەكین: ئاوات 


بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی تەمموزی 2019 شاندێكی مەكتەبی سیاسی پارتی سەردانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بكات و كاندیدی پۆستی پارێزگار بەفەرمی ئاشكرابكەن. 

سەرچاوەیەكی ئاگادار لەمەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بەراچڵەكین-ی راگەیاند، ئەمڕۆ شاندی یەكێتی و پارتی دوای كۆبونەوەیان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی كاندیدی پارێزگاری كەركوك بەفەرمی ئاشكرا دەكەن. 

وتیشی، لەكۆبونەوەكە پرسی ئاساییكردنەوەی دۆخی ئەمنی كەركوك و دەستپێكردنەوەی كۆبونەوەكانی ئەنجومەنی پارێزگا تاوتوێ دەكرێت. 

بەپێی زانیارییەكانی راچڵەكین وەفدەكەی پارتی كاتژمێر 11 بگەنە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەسلێمانی. 

ئەوەش لەكاتێكدایە، پێشتر  بەپێی لێدوانی بەشێك لەسەركردەی یەكێتی و پارتی ئەندازیار تەیب جەبار وەكو كاندیدی لیستی برایەتی بەربژێركرابوو بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك