دابەشكردنی مووچە بەردەوامە

385 جار خوێندراوەتەوە کات10:40 بەروار11-07-2019
دابەشكردنی مووچە بەردەوامە

راچڵەكین 


وەزارەتی دارایی بەردەوامە لە دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسانی دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابوری بە راچڵەكین-ی راگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی  تەموزی 2019، مووچەی مانگی 4ی وەزارەتی دارایی و ئابوری دابەشدەكرێت.

جەختی لەوەشكردەوە، ئەوان هیچ خشتەیەكی دابەشكردنی مووچەیان نییە و هاوشێوەی 11 مانگی رابردوو مووچەی وەزارەتەكان دابەش دەكەن.

لەبارەی گۆڕانكاریكردن و هێنانە پێشەوەی وەزارەتەكانیش ئەو سەرچاوەیە رونیكردەوە، ئەگەر بێت و وەزارەتێك وردبینی و لیستی درەنگ بنێرێت وەزارەتێكی دیكە پێشتر مووچەی پێدەدرێت ". 

ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دارایی جەختی لەوەشكرد تاوەكو 23 مانگ كۆتایی بەدابەشكردنی مووچەی مانگی نیسانی سەرجەم وەزارەتەكان دەهێنن.