د.رێواس فایەق وەكو سەرۆكی نوێی پەرلەمانی كوردستان هەڵبژێردرا

209 جار خوێندراوەتەوە کات11:57 بەروار11-07-2019
د.رێواس فایەق وەكو سەرۆكی نوێی پەرلەمانی كوردستان هەڵبژێردرا
راچڵەكین 
 
 
د.رێواس فایەق بەدەنگی   72پەرلەمانتار وەكو سەرۆكی نوێی پەرلەمانی كوردستان هەڵبژێردرا. 
 
 لەبڕگەی دوومی دانیشتنەكەی پەرلەمانی كوردستان و لەپرۆسەی خۆپاڵاوتن بۆ سەرۆكی پەرلەمان هەریەكە لەد.رێواس فایەق لەفراكسیۆنی یەكێتی و شادی نەوزاد لەفراكسیۆنی نەوەی نوێ خۆیان بۆ ئەو پۆستە كاندیدكرد. 
 
دوای جیاكردنەوەی دەنگەكانیش رێواس فایەق  بەزۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران  وەكو سەرۆكی نوێی پەرلەمان هەڵبژێردرا و هاوكات شادی نەوزادیش  16 دەنگی بەدەستهێنا هەروەها 9ده‌نگی سپی و پوچه‌ڵ لەنێو پرۆسەی هەڵبژاردنەكەدا هەبوو . 
 
ئەوەش لەكاتێكدایە، دوێنی ڤالافەرید وەكو وەزیری هەرێم لەكابینەی نۆیەم سوێندی یاسای خوارد و پۆستی سەرۆكی پەرلەمانیش بەپێی رێژەی كورسییەكانی هەڵبژاردن بەركەوتەی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بوو.