پارتی و یەكێتی پارێزگاری كەركووكیان دیاريكرد

55 جار خوێندراوەتەوە کات12:33 بەروار11-07-2019
پارتی و یەكێتی پارێزگاری كەركووكیان دیاريكرد

راچڵەكین 


ئەمڕۆ پێنجشەممە یەكێتی  و پارتی لەسەر دیاریكردنی تەیب جەبار بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك رێككەوتن.

دوای كۆتایی هاتنی كۆبونەوەكەش لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا هەریەكە لە حاكم قادرحەمەجان  كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی  رایانگەیاند، لەكۆبونەوەی ئەمڕۆیان لەسەر دیاریكردنی ئەندازیار تەیب جەبار رێككەوتون بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك.


حاکم قادر لە کۆنفرانسەکەدا رایگەیاند، پشتیوانی لە کابینەی نوێ دەکەین و ئومێدەوارین هەموو لایەک پشتیوانیی پەیڕە و پڕۆگرامەکانی بکات.

وتیشی، هیوادارین یەكێتی و پارتی و گۆڕان كۆبونەوەی سێ قۆڵی بكات. 
وتەبێژی پارتی رایگەیاند، کەرکووک بارێکی نائاسایی هەبووە و ویستوومانە ئەو بارە نائاساییە بگۆڕین. سەقامگیریی ئەمنیی بگەڕێندرێتەوە.


وتیشی،لیژنەی هاوبەش هەیە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ بەغدا و گرنگە هەموو لایەک بەشداربن لە ئیدارەدانی کەرکووک.

باسی لەوەشكرد،  تەیب جەبار كاندیدی لیستی برایەتی –ییە بۆ پارێزگاری نوێ کەرکووک.

ئەوەشیخستەڕوو، ئەگەر پێکەوە کارکردن هەبێت لە کەرکووک، دەکرێت ئەو شارە کە لەسەر دەریایەک لە داهاتە خزمەتی پێویست بکرێت.