سیڤی سەرۆكی نوێی پەرلەمانی كوردستان

5416 جار خوێندراوەتەوە کات01:30 بەروار11-07-2019
سیڤی سەرۆكی نوێی پەرلەمانی كوردستان

راچڵەكین 

ئەمڕۆپێنجشەممە  پەرلەمانی كوردستان بەزۆرینەی دەنگ رێواس  فایەقی بەسەرۆكی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان هەڵبژارد.

رێواس فایەق  یەكەمین ژنە لەمێژووی پەرلەمانی كوردستاندا لەساڵی 1992ەوە كە پۆستی سەرۆكی پەرلەمان وەربگرێت.

ژیاننامەی سەرۆكی پەرلەمان:

 

ناو: رێواس فایەق حسین

باری خێزانی: خێزاندار

شوێن و مێژووی لەدایكبوون: 1/1/1977 – بیباز – كەلار - سلێمانی

ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

كاروشارەزایی

ئاستی خوێندن ‌و پسپۆڕییەكەی: دكتۆرا لە یاسای تایبەت / پسپۆڕی مەدەنی ‌و یاسای وەبەرهێنان

ئەندامییەتیی لە لیژنەكان:

 - لیژنەی پیشەسازی و وزە وسەرچاوە سروشتیەكان 

- لیژنەی كاروباری یاسایی

لایەنی سیاسی: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

 

پوختەیەك لە پۆست و كارەكانی پێشوو

1.      لێكۆڵەری دادی لە دادگای دەربەندیخان

2.       بەرپرسی بەشی یاسایی لە پەیمانگەی تەكنیكیی سلێمانی

3.      مامۆستای زانكۆ لە زانكۆی پۆلیتیكی سلێمانی

4. ئەندامی خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان

5. رۆژی 11ی تەموزی 2019 بە دەنگی 72 پەرلەمانتار بەسەرۆكی پەرلەمانی كوردستان هەڵبژێردرا.