ئەنجومەنی وەزیران كۆبونەوەیەكی ئەنجامدا

383 جار خوێندراوەتەوە کات03:08 بەروار11-07-2019
ئەنجومەنی وەزیران كۆبونەوەیەكی ئەنجامدا

راچڵەكین 

ئەمڕۆپێنجشەممە 11ی تەمموزی 2019  سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دیدارێکی دۆستانەی لەگەڵ وەزیرانی کابینەی نۆیەمی حکوومەت کرد.

بەپێی راگەیەندراوی كۆبونەوەكەش لە دیدارەکەدا مەسرور بارزانی داوای لە وەزیرەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد بە گوێرەی کارنامەی حکوومەت و بە گیانێکی نیشتمانی دوور لە حزباتی خزمەتی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکەن.

ئاماژە بەوەشكراوە،  بڕیارە رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان یەکەمین کۆبوونەوەی ئاسایی بکات.

ئەوەش لەكاتێكدایە دوێنی پەرلەمانی كوردستان متمانەی بەكابینەی نوێی هەرێمدا.