ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەكۆبونەوەدایە

77 جار خوێندراوەتەوە کات03:46 بەروار11-07-2019
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەكۆبونەوەدایە

راچڵەكین 

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  ماوەی زیاتر لەكاتژمێرێكە لەكۆبونەوەدایە و خوێندنەوەی یەكەم  بۆ پرۆژە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دواخست و تائێستاش وەزیرانی نەوت  و دارایی نەهاتونەتە پەرلەمان. 

هەرچەندە بەپێی كارنامەی دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەمان بانگهێشتی وەزیرانی دارایی و نەوت و نوێنەری عادل عەبدولمەهدی  كراوە لەسەر پرسی بودجەی هەرێم بەڵام تائێستا نەهاتوونەتە ئەنجومەنی نوێنەران. 

هاوكات لەدانیشتنەكەدا  خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژەیاسای ئەنجومەنی پارێزگاكان دواخرا. 

لەئێستاشدا دانیشتنەكە بەردەوامی هەیە وبەزۆرینەی دەنگیش پرۆژەیاسای لێخۆشبون  لەیاسای سزادانی دارایی پەسەندكرا.