د.بەرهەم ساڵح و عادل عەبدولمەهدی كۆبونەوە

47 جار خوێندراوەتەوە کات04:00 بەروار11-07-2019
د.بەرهەم ساڵح و عادل عەبدولمەهدی كۆبونەوە

راچڵەكین 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی تەمموزی 2019  د.بەرهەم ساڵح لەكۆشكی سەلام پێشوازی لەعادل عەبدولمەهدی كرد  لەكۆبونەوەیەكدا تاوتوێی پەیوەندییەکانی دەرەوەی عێراق و پەیڕەوکردنی سیاسەتی خۆ بە دورگرتن لە ھەر جەمسەرگیریەک لە ناوچەکەدا كرد. 

بەپێی راگەیەندراوی كۆبونەوەكەش كە نوسینگەی سەرۆك كۆماری بڵاویكردووەتەوە، لە میانی دیدارەکەدا باس لە دوا پێشھاتە سیاسی و ئابووری و ئەمنییەکانی وڵات کرا، ھاوکات جەختیش لە پێویستی خستنەگەڕی گشت تواناکان کرایەوە بۆ جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەت و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە ھاووڵاتیان.

ئاماژە بەوەشدراوە، ھەر لەدیدارەکەدا تاوتوێی پەیوەندییەکانی دەرەوەی عێراق و پەیڕەوکردنی سیاسەتی خۆ بە دورگرتن لە ھەر جەمسەرگیریەک لە ناوچەکەدا جەختی لێکرایەوە، بەجۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی نیشتمان بکات، لە ڕێگای پیادەکردنی دیالۆگ بۆ چارەسەکردنی قەیرانەکان و کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە.