چیرۆکی ئەو ژنەی بەهۆی نەخۆشییەکی دەگمەنەوە لوتی لەدەستدا

1056 جار خوێندراوەتەوە کات04:20 بەروار11-07-2019
چیرۆکی ئەو ژنەی بەهۆی نەخۆشییەکی دەگمەنەوە لوتی لەدەستدا
ڕاچڵەکین- 

ژنێکی دانیشتووی بریتانیا بەهۆی نەخۆشییەکی دەگمەنەوە لوتی لەدەستداوە و ناچار بووە لوتی دەستکرد بەکاربهێنێت بۆ داپۆشینی دیمەنەکەی.

جەین هاردمانی تەمەن ٤٩ ساڵ، دانیشتووی شاری (وۆرکێستەرشە) لە بریتانیا توشبووی نەخۆشی (وێگنەر)ە کە کاری کردۆتە سەر چەندین ئەندامی جەستەی، یەکێکیش لەوانە لوتی بوو.

Jayne (pictured right) says without the support of her husband and children, she would've most likely 'topped' herself when her nose began collapsing from the disease

جەین لە ساڵی ٢٠١٧دا بەهۆی تێکچوونی شێوەی لوتی بە رادەیەکی زۆر، ناچار بوو بە هۆی نەشتەرگەرییەوە لوتە شێواوەکەی بۆ لاببرێت و بۆشاییەکی بۆ دروستکرا کە دەتوانێت لوتی دەستکرد بخاتە جێگەی.

جەین چەندین لوتی دەستکردنی هەیە کە بەهۆی موگناتیزەوە لە جێی لوتی دایاندەنێت، هەر یەکێک لەو لوتە دەستکردانەی شێوەیەکی هەیە و بۆ بۆنە و چوونەدەرەوەی جیاواز بەکاریان دەهێنێت.

Jayne developed Wegener's granulomastosis after her 14-stone Neapolitan mastiff knocked into her face in January 2014

جەین دەڵێت، "ئێستا شێوەم ئاساییە و لەناو قەرەباڵغیدا خەڵک تێمناڕوانن، سوپاسگوزارم کە شتێکی دەستکردی لەم جۆرە هەیە."

وێگنەر نەخۆشییەکی دژەخۆییە کە سیستەمی بەرگری جەستە هێرش دەکاتە سەر خانەکانی جەستە. ئەم نەخۆشییە بە گشتی کار دەکاتە سەر بۆرییە بچوکەکانی خوێن و ئەگەر زوو چارەسەر نەکرێت ئەگەری مردنی ئەو کەسە هەیە.

The 49-year-old (pictured) was left with a hole in her skull after her amputation in January 2017, she spent three years unable to leave her house due to people looking at her in horror