"پیاوە دارەکە" نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا

5502 جار خوێندراوەتەوە کات05:06 بەروار11-07-2019
ڕاچڵەکین- 

پیاوێکی دانیشتووی فەلەستین توشبووی نەخۆشییەکی دەگمەنە کە بەهۆیەوە پێستی ئەستور و ناڕێک بووە بە رادەیەک نەیدەتوانی دەستەکانی بەکاربهێنێت. بەهۆی چەندین نەشتەرگەرییەوە پێستە زیادەکەی بۆلابرا و ئێستا ژیانێکی ئاساییتر دەژی.

موحەمەد تالولی تەمەن ٤٤ ساڵ، دانیشتووی ناوچەی غەزە لە فەلەستین، توشبووی نەخۆشی epidermodysplasia verruciformis (یان EV بە کورتی) و ژیانی لێ تاڵ کردبوو. هەردوو دەستی چەندین توێغی ئەستوری پێستی زیادە تەشەنەیان لەسەر کردووە و شێوەی لە چڵی دار دەچێت. 

پاش ئەنجامدانی چوار نەشتەرگەری لە سەنتەری پزیشکی حەدەسە لە شاری ئۆشەلیم لە ئیسرائیل، بەشێکی زۆری ئەو پێستە زیادانەی بە سەرکەوتویی بۆ لابراوە و شێوەی دەستی تا رادەیەک ئاسایی بووەتەوە و دەتوانێت بەکاریان بهێنێت.

Mahmoud Taluli, who suffers from 'tree man syndrom' can 'finally live a normal life' after undergoing surgery to remove the bark-like growths on his hands. He is pictured after the operation at the Hadassah Medical Center, Jerusalem, with his surgeon Dr Michael Chernofsky
پاش چوار نەشتەرگەری

پێش ئەوەی بڕیاری ئەنجامدانی نەشتەرگەری بدرێت، پزیشکان بیریان لە بڕینەوەی هەردوو دەستی دەکردەوە بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە بۆ بەشەکانی دیکەی جەستەی. بەڵام لە کۆتاییدا بڕیاری نەشتەرگەری درا و بە سەرکەوتوویی بۆی ئەنجامدرا.

تالولی دەڵێت، "نەشتەرگەرییەکە ژیانمی گۆڕیوە، ئێستا دەتوانم یاری لەگەڵ منداڵکانمدا بکەم."
Thousands of painful lesions covered Mr Taluli's body, particularly his left hand (pictured). This left him in chronic pain, unable to use his hand and embarrassed every time he left the house. The 'bark' is actually warts caused by Mr Taluli's inability to fight off viruses like HPV
پێش نەشتەرگەری