هاوڵاتیه‌ك له‌كاتی‌ پاككردنه‌وه‌ی چه‌كی تاپڕدا گیانی‌ له‌ده‌ستدا

54 جار خوێندراوەتەوە کات05:19 بەروار11-07-2019
هاوڵاتیه‌ك له‌كاتی‌ پاككردنه‌وه‌ی چه‌كی تاپڕدا گیانی‌ له‌ده‌ستدا

راچڵه‌كین

وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر ئاشكرایده‌كات، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌  له‌ كاتی پاككردنه‌وه‌ی چه‌كی تاپڕدا، هاوڵاتیه‌ك له‌ بنه‌سڵاوه‌ گیانی‌ له‌ده‌ستداوه‌.

رائید هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی‌ له‌ فه‌یسبوك نوسیویه‌تی "بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر (۷:۳۰) ئاگادارکراینەوە بەبوونی ڕووداوێکی خۆکوژی لە بنەصلاوە‌".

ده‌شڵێت، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداو دەرکەوت کەوا هاوڵاتیەک بە ناوی (سوران صالح افندی)، تەمەن (۳٦) ساڵ، لەکاتی پاککردنەوەی چەکی تاپر گولەیەکی بەر دەکەوێت و بەوهۆیەوە گیان لەدەستدەدات، تەرمەکە هەڵگیراوە و ڕەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی کرا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، كه‌ په‌ڕاوی ێکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە کرایەوە و بەڕێز دادوەر بڕیاریدا بە وەرگرتنی ووتەی دواکاری مافی کەسی مردوو.