سۆران عومه‌ر: یه‌كه‌مجاره‌ دڵخۆشبم به‌ دانانی‌ كه‌سێك له‌لایه‌ن یه‌كێتی و پارتیه‌وه‌ بۆ وه‌رگرتنی پۆستێك

668 جار خوێندراوەتەوە کات05:58 بەروار11-07-2019
سۆران عومه‌ر: یه‌كه‌مجاره‌ دڵخۆشبم به‌ دانانی‌ كه‌سێك له‌لایه‌ن یه‌كێتی و پارتیه‌وه‌ بۆ وه‌رگرتنی پۆستێك

راچڵه‌كین

سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، ستایشی بڕیاری‌ كاندیدكردنی ته‌یب جه‌بار ده‌كات بۆ وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگای‌ كه‌ركوك و ده‌ڵێت، یه‌كه‌مجاره‌ دڵخۆشبم به‌ كاندید كرددنی كه‌سێك له‌لایه‌ن یه‌كێتی و پارتییه‌وه‌ بۆ وه‌رگرتنی پۆستێك.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵ له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی‌ له‌ فه‌یسبوك دةثرسيَت و نوسیویه‌تی‌، ئه‌زانن ئێستا ته‌یب جه‌بار چی ده‌كات؟

ده‌شڵێت "لەشاری سلێمانی و تەنیشت گەراجی پاسەکانی ئازادی و ھەوارە بەرزە و لەژێر زەمینی بینایەکدا لەژێر قادرمەکاندا دوکانێکی بچوکی گرتووەو کتێبخانەیەکی داناوە بەناوی کتێبخانەی کتێب".

ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، كه‌ سەرەڕای ئەوەی ئەدیبێکی بەتوانایە، یەکێکە لە ھەرە خوێندەوارەکانی کورد. 

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ده‌شڵێت، یەکەمجارە دڵخۆش بم بەدانانی کەسێک بۆ پۆستێک لەلایەن یەکێتی و پارتی، ئومێدەوارم سەرکەوتوو بێ خزمەتی ئەو شارە بکات...
پیرۆزبایی لێ دەکەم و دڵخۆشم بەسەرکەوتنی