فیلێک کچێکی منداڵ دەڕفێنێت و دەیکوژێت

439 جار خوێندراوەتەوە کات06:13 بەروار11-07-2019
فیلێک کچێکی منداڵ دەڕفێنێت و دەیکوژێت

ڕاچڵەکین- 

لە شارۆچکەیەکی وڵاتی هیندستان، فیلێک هێرش دەکاتە سەر ماڵێک و کچێکی منداڵ دەڕفێنێت، پاشان لە شوێنێکی دوورەدەست کچەکە دەکوژێت.

سینا-ی تەمەن حەوت ساڵ لە شارۆچکەی مونداساهی لە رۆژهەڵاتی وڵاتی هیندستان لە درەنگانی شەودا فیلێک دیواری ماڵەکەیان دەڕوخێنێت و هەڵیدەگرێت و بۆ شوێنێکی دوورەدەستی دەبات، لەەوێ پێی پێدا دەنێت و دەیکوژێت.

Sini Munda, seven, was trampled to death by an elephant which pulled her from her bed last night

لە میانەی ئەو هێرشەدا، دیوارەکە روخا بەسەر خوشک و برایەکیدا و ئەوانیش بە سەختی برینداربوون و لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێریدان.

ئەم هێرشە پاش ئەوە دێت دوو مانگ لەمەوبەر لە ناوچەیەکی نزیک ئەو شارۆچکەیە شەوێک فیلێک پێنج کەس لەکاتی خەودا دەکوژێت.