بێستون فایه‌ق: ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر گۆڕان دێت هۆكاری‌ لاوازی‌ ئه‌وانه‌یه سه‌ركردایه‌تی ده‌كه‌ن

97 جار خوێندراوەتەوە کات07:05 بەروار11-07-2019
بێستون فایه‌ق: ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر گۆڕان دێت هۆكاری‌ لاوازی‌ ئه‌وانه‌یه سه‌ركردایه‌تی ده‌كه‌ن

راچڵه‌كین

هه‌ڵسوڕواێكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر بڕیاری‌ دورخستنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی‌ كه‌ سه‌ر به‌ حزبه‌كه‌یه‌تی ره‌خنه‌ی تووند له‌ گۆڕان ده‌كرێت و ده‌ڵێت، قوباد تاڵه‌بانی‌ له‌ هه‌ولێر ده‌سه‌ڵاتی نیه‌ و له‌ سلێمانی‌ فه‌رمان بۆ لابردنی به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی‌ ده‌رده‌كات.

بێستون فایه‌ق، له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی‌ نوسیویه‌تی، قوباد تاڵەبانی لە ھەولێر پارتی متمانەی پێ نادا (چەندین پارلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی دەنگیان پێ نەداوە) ، لەکەرکوک پارتی رێگەی نەدا نزیکەی ٤٠ کاندیدی حزبەکەی لە مەکتەب سیاسی و سەرکردایەتی و کادری باڵا ببنە پارێزگار و لە بەغداش ژمارەیەک کاندیدی تری یەکێتی بۆ وەزارەتی داد رەتکردەوە، کەچی ئەو لە سلێمانی فەرمان بۆ لابردنی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە دەر دەکا کە پشک و بەرکەوتەی گۆڕانە 

ده‌شڵێت، ئەوەی بەسەر گۆڕان دێ لە پێشدا ھۆکارەکەی لاوازی و بێ دەسەڵاتی ئەوانەیە کە ئێستا سەرکردایەتی گۆڕان دەکەن .

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، لە سایەی سەرکردایەتیەکی بێ ھێزدا ھەرگیز چاوەڕێی حزبێکی بەھێز ناکرێ.