به‌هۆی‌ له‌رزینی جه‌سته‌یه‌وه‌.. مێركل له‌كاتی سرودی نیشتیمانی‌ وڵاته‌كه‌ی داده‌نیشێت

210 جار خوێندراوەتەوە کات07:49 بەروار11-07-2019
به‌هۆی‌ له‌رزینی جه‌سته‌یه‌وه‌.. مێركل له‌كاتی سرودی نیشتیمانی‌ وڵاته‌كه‌ی داده‌نیشێت

راچڵه‌كین

ئه‌نجێلا مێركل، راوێژكاری‌ ئه‌ڵمانیا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ دوای‌ پێشوازیكردن له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ دانیمارك و له‌كاتی سرودی نیشتیمانی‌ هه‌ردوو وڵات له‌سه‌ر كورسیه‌ك داده‌نیشێت.

ئه‌مه‌ش دیمه‌نێكی نه‌خوازراو بوو بۆ ئه‌ڵمانییه‌كان، كه‌ واڕهاتوون مێركل به‌وه‌ستانه‌وه‌ ببینن له‌كاتی پێشوازیكردن له‌ میوانه‌كان و وتنه‌وه‌ی سرودی نیشتیمانیدا.

له‌ماوه‌ی‌ كه‌متر له‌ مانگێدا، مێركل بۆ سێیه‌م جار به‌به‌رچاوی‌ كامێراكانه‌وه‌ تووشی‌ له‌رزینی جه‌سته‌ بووه‌ و دوایین جاریان له‌كاتی پێشوازیكردن بوو له‌ سه‌رۆك وه‌زیران فینله‌ندا.

مێركل ناوه‌ڕاستی مانگی رابردوو بۆ یه‌كه‌م جار له‌كاتی پێشوازیكردن له‌سه‌رۆكی‌ ئۆكرانیا، فۆلودیمیر زیلینسكی تووشی‌ له‌رزینی جه‌سته‌ بوو.

مێركل تاوه‌كو ئێستا ئه‌وه‌ی‌ ئاشكرانه‌كردووه‌ كه‌ چاره‌سه‌ری‌ وه‌رگرتوه‌ یان نا، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی‌ هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی دانیمارك رایگه‌یاند "به‌ته‌واوه‌تی به‌رپرسیاریه‌تیه‌كانم ده‌زانم و یه‌كه‌مجار به‌رپرسیارێتی ئه‌ركه‌كه‌م و به‌گوێره‌ی‌ ئه‌وه‌ هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌م و دواتر دۆخی ته‌ندروستیم".

Angela Merkel empfängt Mette Frederiksen (Reuters/H. Hanschke)