نێیمار سزادەدرێت

143 جار خوێندراوەتەوە کات08:22 بەروار11-07-2019
نێیمار سزادەدرێت


رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە کەوا نێیمار داسیلڤای بەڕازیلی و یاریزانی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی سزا دەدرێت لەلایەن یانەکەیەوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەشی بەوەداوە بەهۆی ئامادەنەبوونی لە مەشق و راهێنانی یاریزانانی پاریسەوە، نێیمار لەلایەن کارگێڕی ئەو یانەیەوە سزادەدرێت بەبەهای نزیکەی ٤٠٠ هەزار یۆرۆ.

مارکا راشیگەیاندووە نێیمار گوێ بە سزاکان نادات و بڕیاری داوە لە ١٥ی ئەم مانگەوە بگەڕێتەوە پاریس کە ئەمەش پێشێلکردنی یاسای یانەکەیە.

ئەمەش لە کاتێکیدایە ئەو یاریزانە رایگەیاندووە نایەوێت بەردەوام لە یانە فەڕەنسییەکە و هەوڵی گەڕانەوە بۆ بەرشلۆنە دەدات.