كاپتنی كه‌شییه‌ نه‌وت هه‌ڵگره‌كه‌ی ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر كرا

9 جار خوێندراوەتەوە کات09:02 بەروار11-07-2019
كاپتنی كه‌شییه‌ نه‌وت هه‌ڵگره‌كه‌ی ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر كرا

راچڵه‌كین

ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ جه‌به‌ل تاریق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، كاپتنی ئه‌و كه‌شتییه‌ نه‌وت هه‌ڵگره‌ ئێرانیه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ركرد، كه‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیرابوو به‌تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ شكاندنی ئابڵوقه‌كانی‌ سه‌ر سوریا كه‌ له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپاوه‌ سه‌پێنراون به‌سه‌ریدا.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ هه‌فته‌ی رابردوو هێزی ده‌ریایی به‌ریتانیا له‌ ناوچه‌ی جه‌به‌ل تاریق ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌شتیه‌كی نه‌وت هه‌ڵگری ئێراندا گرت به‌ناوی‌ "گرێس 1" به‌تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وت بۆ سوریا و شكاندنی ئابڵوقه‌كانی‌ سه‌ر سوریا.

به‌گوێره‌ی‌ رۆیته‌رز، هێزه‌كانی‌ پۆلیس رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ كه‌شتی نه‌وت هه‌ڵگری‌ "گرێس 1" به‌رده‌وامه‌ و كابتنه‌كه‌شی ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌.

دوای‌ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی هه‌فته‌ی رابردوو، حكومه‌تی جه‌به‌ل تاریق ئاشكرایكرد كه‌ كه‌شتی زه‌به‌ڵاحی "گریس 1" بڕێكی زۆر نه‌وتی خاوی‌ هه‌ڵگرتووه‌.