هونەرمەند عەدنان كەریم كۆنسێرتێكی گەورە ساز دەكات

56 جار خوێندراوەتەوە کات09:05 بەروار11-07-2019
هونەرمەند عەدنان كەریم كۆنسێرتێكی گەورە ساز دەكات

ڕاچڵەكین-

هونەرمەند عەدنان کەریم لەگەڵ گروپی موزیکی مەحوی کۆنسێرتێکی گەورە لە شاری هەولێر ساز دەکات.

سبەینێ ١٢-٧-٢٠١٩ كاتژمێر ٧ی ئێوارە لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لە شاری هەولێر هونەرمەند عەدنان کەریم و گروپی موزیکی مەحوی کۆنسێرتێکی گەورە سازدەکەن.

هاوکات پێشتر دەستەی بەڕێوەبەرانی کۆنسێرتەکە رایانگەیاندبوو ئەم کۆنسێرتە لە میانی زنجیرە کۆنسێرتێکە کە وا بڕیارە لە شارەکانی هەرێمی کوردستان سازبکرێن و لە هەولێرەوە دەست پێدەکات و بە هەبونی سپۆنسەر لە شارەکانی تریش سازدەکرێت.

PUKmedia  :س