10 سوودی‌ خۆراكی میوه‌ی‌ هه‌رمێ

155 جار خوێندراوەتەوە کات09:45 بەروار11-07-2019
10 سوودی‌ خۆراكی میوه‌ی‌ هه‌رمێ

ڕاچڵەكین-

هه‌رمێ یه‌كێكه‌ له‌ میوه‌ زۆر به‌سوود و به‌تامه‌كان، دكتۆر كامه‌ران پزیشكی پسپۆڕی خۆراك له‌م بابه‌ته‌دا  10سوودی‌ خۆراكی ئه‌م میوه‌یه‌ باس ده‌كات.

1-پاککردنه‌وه‌ی له‌ش له‌ مادده‌ ژه‌هراویه‌کان له‌ ڕێگه‌ی جگه‌ره‌وه‌.

2-  خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشیکانی دڵ و به‌رزی کۆلیستڕۆڵ.

3- ڕاگرتنی ئاستی ئاسایی فشاری خوێن و ڕێگری کردن له‌ به‌رزی فشاری خوێن و باشتر کۆنتڕۆڵ کردنی نه‌خۆشی به‌رزی زه‌غت.

4- خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشی شه‌کره‌ و یارمه‌تی دانی کۆنتڕۆڵ کردنی ئاستی شه‌کره‌ له‌ خوێن دا ، میوه‌یه‌کی زۆر باشه‌ بۆ که‌سانی تووشبوو به‌ نه‌خۆشی شه‌کره‌.

5- ڕێگری کردن له‌ قه‌ڵه‌وی و یارمه‌تی دابه‌زینی کێشی له‌ش ئه‌دات له‌ کاتی ڕێجیم.

6- خۆپاراستن له‌ گرژبوونی ماسولکه‌کان و نه‌خۆشی نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسک و نه‌خۆشیکانی هه‌وکردنی جومگه‌کانی له‌ش.

7- به‌هێز کردنی کۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش و چالاک کردنی کۆئه‌ندامی هه‌رس.

8- میوه‌یه‌کی زۆر باشه‌ بۆ منداڵان و ساوای ته‌مه‌ن که‌متر له‌ یه‌ک ساڵ ( پاش لابردنی توێژاڵی ده‌ره‌وه‌ و ناوکه‌که‌ی) 

9- یه‌کێکه‌ به‌ میوه‌ به‌ سووده‌کان بۆ خانمانی دووگیان و شیرده‌ر.

10- چه‌ندین سوودی هه‌یه‌ بۆ پێست و مووه‌کانی قژ و چاو و ددان و بەسوودە بۆ نه‌هێشتنی ته‌مه‌ڵی و بێهیزی و یارمه‌تی دانی خۆپاراستن له‌ چه‌ندین جۆری شێرپه‌نجه‌.