ڤیدیۆ: دینا بەرهەمێكی نوێی بە زمانی هندی بڵاوكردەوە

1694 جار خوێندراوەتەوە کات09:51 بەروار11-07-2019
ڤیدیۆ: دینا بەرهەمێكی نوێی بە زمانی هندی بڵاوكردەوە

ڕاچڵەكین-

خانمە گۆرانیبێژ دینا نوێترین بەرهەمی خۆی و بۆ یەكەمجار بە زمانی هندی تۆماركرد و ئاوازدانەر هەڵكەوت زاهیر لەڕێی پەیج و كەناڵی فەرمی خۆی لە یوتیوب و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بەرهەمەكەی بڵاوكردەوە.

دینا بۆ جەژنی ڕەمەزان بەرهەمێكی فۆلكلۆری بەناوی" لانك" بڵاوكردەوە و لە ماوەیەكی كەمدا بینەرێكی باشی هەبوو.

ئەم خانمە یەكێكە لە خوێندكارەكانی ئاوازدانەر هەڵكەوت زاهیر و هەواداری دەنگی خۆی هەیە.