رێنمایی تایبەت بۆ ئەو کەسانەی چاودێری منداڵێک دەکەن کە توشی زەبری دەرونی بووە

13 جار خوێندراوەتەوە کات09:58 بەروار11-07-2019
رێنمایی تایبەت  بۆ ئەو کەسانەی چاودێری منداڵێک دەکەن کە توشی زەبری دەرونی بووە

ڕاچڵەكین-

منداڵان توشی زەبری دەرونی دەبن و ئەو زەبرەش کاریگەی دەخاتە سەر ژیانیان، لەوانەیە ببێتە هۆی توشبوون بە نەخۆشییەکانی پاش زەبر وەکو "نەخۆشی فشاری پاش زەبر"، دكتۆر جەعقەر عومەر پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشیە دەرونیەكان لەم بابەتەدا رێنماییانە پێویستیەكان بۆ دایک و باوک و کەسوکاری نزیكی منداڵەكە ڕوون دەكاتەوە کە چۆن مامەڵە بکەن لەگەڵ ئەو منداڵەی تووشی زەبری دەرونی بووە.

1- دورکەوتنەوە لە تورەبوون و سەرزەنشتکردنی منداڵەکە، بۆ نمونە ئەوەی کە لای ئێمە باوە و بە منداڵی دەڵێین "ترسنۆک, چی بووە بۆ والەخۆت دەکەیت" ئەم وتەو قسانە هیچ هاوکاری منداڵەکە ناکات.

2- دڵنیاکردنەوەی بەردەوامی منداڵ کە سەلامەت و پارێزراوە. ئەمەش بە وتە و رەفتار دەکرێت.

3- قسەبکەن لەبارەی روداوەکەوە، ئەمەش ئەگەر منداڵ خۆی ویستی یان باسی کرد،بەتایبەت لەشێوەی چیرۆک و یاریدا.

4- هاوکاریبکە لە دەرخستنی هەستەکانیدا، بۆ نمونە با لەو ماوەدا وێنەبکێشێت، یان داوای لێبکە چیرۆکت بۆ بگێرێتەوە، لەم رێگایانەوە خۆی خاڵی دەکاتەوە.

5- ئەنجامدانی کارە رۆتینییەکانی رۆژانە و فەرامۆشنەکردنی وەکو خۆشۆردن، چونە قوتابخانە, یاریکردن.

6- فێرکردنی میکانیزمەکانی خۆخاوکردنەوە وەکو هەناسەدانی قوڵ.

7-کارئاسانی بۆ خەو و خواردنی تەندروست.