هۆكارەكانی ئازاری بەردەوامی پشت لەو كەسانەدا كە نەشتەرگەری بڕبڕەكانی پشتیان كردووە

216 جار خوێندراوەتەوە کات10:14 بەروار11-07-2019
هۆكارەكانی ئازاری بەردەوامی پشت لەو كەسانەدا كە نەشتەرگەری بڕبڕەكانی پشتیان كردووە

ڕاچڵەكین-

 چه‌ند جۆرێک نه‌شته‌رگه‌ری جیاواز هه‌یه‌ بۆ ئینزلاقی بڕبڕه‌کانی پشت به‌ڵام باوترینین بریتیه‌ له‌ لابردنی به‌شێک یان هه‌موو دیسکی نێوان بڕبڕه‌کان یان به‌شی دواوه‌ی ئه‌و بڕبڕه‌ی که‌ فشاری خستۆته‌ سه‌ر دڕکه‌ په‌تک ۰، دكتۆرە هەڤین وەك پزیشكی پسپۆڕی ئازار و بەنج لەم بابەتەدا گرنگترین هۆكارەكانی ئازاری بڕەبڕەكانی پشت پاش نەشتەرگەری باس دەكات.

هۆکاره‌کانی ئازاری پشت دوای نه‌شته‌رگه‌ری فه‌قه‌رات :

1- سه‌رنه‌که‌وتنی نه‌شته‌رگه‌ری : هه‌موو نه‌شته‌رگه‌ریه‌ک ئه‌گه‌ری سه‌رنه‌که‌وتنی هه‌یه‌ به‌ هۆکاری هه‌مه‌جۆره‌وه‌ وه‌ک خوێن به‌ربوون ،هه‌وکردنی برین .

2- زیان گه‌یشتن به‌ ده‌مار و دڕکه‌ مۆخ و سست بوونی ده‌ماره‌کان پێش نه‌شته‌رگه‌ری : به‌ تایبه‌ت ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌که‌ بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر تووشی ئینزلاق بوو بێت .

3- بریندار بوونی ماسوولکه‌ و جومگه‌ی نێوان بڕبڕه‌کان و ده‌ماره‌کان له‌ کاتی نه‌شته‌رگه‌ری : به‌ تایبه‌ت ئه‌گه‌ر به‌ نازوور نه‌کرا بێت.

4-ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌که‌ تووشی ئینزلاقی تازه‌ ببێت له‌ نێوان دوو بڕبڕه‌ی تردا : ئه‌و که‌سه‌ی جارێک تووشی ئینزلاق بێت ؛ ئه‌گه‌ر زۆره‌ تووشی تووشی ئینزلاقی تازه‌ ببێت له‌ نێوان دوو بڕبڕه‌ی تردا.

5- زۆری کێش و قه‌ڵه‌وی : به‌ یه‌کێک له‌ هۆکاره‌ گرنگه‌کانی پشت ئێشه‌ و هه‌موو نه‌خۆشیه‌کانی فه‌قه‌رات داده‌نرێت .

6- بێهێزی و پووکانه‌وه‌ی ماسوولکه‌کانی ده‌وری بڕبڕه‌کانی پشت و دیواری سک : له‌ ئه‌نجامی وه‌رزش نه‌کردنه‌وه‌ .

7- که‌می کانزا و ڤیتامینه‌کان : به‌ تایبه‌ت که‌می ڤیتامین دی ، کۆمه‌ڵه‌ی ڤیتامین بی ، کالسێوم ، پۆتاسێوم ، مه‌گنسێوم .

8- زۆر به‌ پێوه‌ وه‌ستان ،زۆر دانیشتن ، زۆر سه‌رکه‌وتنی قادرمه‌ ، شێوازی هه‌ڵه‌ له‌ نووستن و شت به‌رزکردنه‌وه‌ .

9- نه‌خۆشی هه‌وکردنی جومگه‌ی نیوان بڕبڕه‌ی پشت وئێسکی حه‌وزبیت که‌پێ ده‌وترێت ( sacroilitis ).

10- بوونی نه‌خۆشی تر : وه‌ک سه‌وه‌ڤانی بڕبڕه‌کانی پشت ، نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسک ، ڕۆماتیزم ، نه‌خۆشی شه‌کره‌.

11- له‌ پاش جۆرێک نه‌شته‌رگه‌ری که‌ پێ ده‌وترێت لکانی بڕبڕه‌کانی پشت فشار ده‌که‌وێته‌ سه‌ر دیسکی بڕبڕه‌کانی سه‌روو نه‌شته‌رگه‌ریه‌که‌وه‌.

شێوازی ده‌ست نیشانکردنی :
- تیشک ؛ تیشکی ( X-Ray ) ، ( MRI) ، ( C-T Scan )۰ )
-  هێڵکاری ماسوولکه‌کانی قاچ وپێ (EMG ) , 
- پشكنینی خوێن به‌ گوێره‌ی نه‌خۆشه‌که‌ پزیشک بڕیاڕ ده‌دات .

شێوازی چاره‌سه‌رکردن :
1-  دابه‌زینی کێش له‌و که‌سانه‌ی قه‌ڵه‌ون یان کێشیان زۆره‌ ، وەرزش و مەلەکردن و ئەنجامدانی ێۆگا .

2- ده‌رمانی ئازارشکێن به‌ تایبه‌ت جۆری ( NSAID) به‌ڵام نابێت بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر و به‌رده‌وام بخورێت یان هه‌ندێ ده‌رمانی دژه‌ خه‌مۆکی یان هه‌ندێ ده‌رمانی دژه‌ په‌رکه‌م.

3- هه‌ندێ ڤیتامین و کانزا و پێکهاتووی خۆراک : وه‌ک ئۆمێگا سێ ، ڤیتامین دی ، کالسێوم.


4- چارەسەری سروشتی و چارەسەری فیزیای .

5-لێدانی جۆرێک له‌ ده‌رزی له‌ ژێر ئامێری ڤلۆرۆسکۆپی : ئه‌م ڕێگه‌یه‌ زۆر سه‌رکه‌وتووه‌ و به‌نجی ناوێت و دوای یه‌ک كاتژمێر نه‌خۆش ده‌ڕواته‌ ماڵه‌وه‌ و ڕۆژی دواتر ده‌توانێت ئیش و کاری ڕۆژانه‌ی خۆی ئه‌نجام بدات .

6- چاره‌سه‌ر به‌ ئامێری تردد حراری ( Radiofrequency) یان ( weber laser ) که‌ ده‌رئه‌نجامی خراپه‌ی نیه‌ .

7-  لابردنی به‌شێک له‌ کڕکڕاگه‌ زیان پێ که‌تووه‌که‌ بێ نه‌شته‌رگه‌ری له‌ ژێر ئامێری ڤلۆرۆسکۆپی : ئه‌م ڕێگه‌یه‌ زۆر سه‌رکه‌وتووه‌ و به‌نجی ناوێت و دوای یه‌ک كاتژمێر نه‌خۆش ده‌ڕواته‌ ماڵه‌وه‌ و ڕۆژی دواتر ده‌توانێت ئیش و کاری ڕۆژانه‌ی خۆی ئه‌نجام بدات .

8- قەستەرەی ئەو کەناڵەی دڕکە پەتکی پیادا دەڕوات کە لەژێر بەنجی مەوزوعی و لەژێر ئامێری تیشک دا دەکرێت .

9-ده‌رزی ئاژنین یاخود کەپینگ (cupping).

10-ئەنجامدانی جەلسەی شوک وەیڤ یاخود لەیزەر بۆ لابردنی گرژبوونی ئازاری ماسولکەکان .