شەش جۆر خۆراك زیپكە لەسەر ڕوخسارت دروست دەكات

404 جار خوێندراوەتەوە کات10:55 بەروار11-07-2019
شەش جۆر خۆراك زیپكە لەسەر ڕوخسارت دروست دەكات

ڕاچڵەكین-

زیپكە یەكێكە لە كێشە باوەكانی پێست و ڕزگاربوون لێی كارێكی ئاسان نییە لەم بابەتەدا لیستی ئەو خۆراكانە دەزانیت كە ئەگەری دەركەوتنی زیپكە لەسەر ڕوخسار زیاد دەكەن.

1- بەرهەمەكانی گەنم و شەكر:
ئەو كەسانەی بە ڕێژەیەكی زۆر نان و بەرهەمەكانی كاربۆهیدرات دەخۆن ئەگەری دروستبوونی زیپكە لەسەر ڕوخساریان زیاد دەبێت.

2-بەرهەمەكانی شیر:
ئەنجامەكانی چەندین توێژینەوە پەیوەندی نێوان بەرهەمەكانی شیر و دەركەوتنی زیپكەی ڕوخساریان دەرخستووە بە تایبەت بۆ هەرزەكاران ئەم جۆرە خۆراكە زیاتر گرفت دروست دەكات.

3-خواردنە خێراكان:
ئەم جۆرە خۆراكانە بڕێكی زۆر لە كالۆری و چەوری و كاربۆهیدراتی دوبارەیان تیادایە و هۆكارن بۆ دەركەوتنی زیپكەی ڕوخسار.

4-ئەو خۆراكانەی بڕێكی زۆر ئۆمیگا سێ ی تیادایە:
ئەو سیستمە خۆراكیانەی كە زەیتی گەنمەشامی و پاقلەی سۆیا و چەوری ئۆمیگا سێ ی تیادایە زیاتر پێست توشی هەستیاری دەكەن و ئەگەری دەركەوتنی زیپكەی گەنجانە زیاتر دەكەن.

5-شۆكۆلاتە:
ئەنجامەكانی نوێترین توێژینەوە تیایدا هاتووە ئەو كەسانەی ڕۆژانە 25 گرام شۆكۆلاتەی تۆخ دەخۆن مەترسی توشبونیان بە نەخۆشیەكانی پێست زۆر دەبێت.

6-هاڕاوەی پرۆتین:
پرۆتین  بڕێكی زۆر لە ترشی ئەمینی تیادایە كار لە خانەكانی پێست دەكات و  دووهێند بونیان خێرا دەكات و ئەمەش ئەگەری دروستبوونی زیپكە زیاد دەكات.