عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵح: بڕیاری‌ دورخستنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری‌ په‌روه‌رده‌ی سلێمانی‌ سزایه‌كی سیاسیه‌

973 جار خوێندراوەتەوە کات11:06 بەروار11-07-2019
عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵح: بڕیاری‌ دورخستنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری‌ په‌روه‌رده‌ی سلێمانی‌ سزایه‌كی سیاسیه‌

راچڵه‌كین

سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، دورخستنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی‌ له‌لایه‌ن جێگری سه‌رۆكی‌ حكومه‌ته‌وه‌ سزایه‌كی سیاسیه‌وه‌ و ئێمه‌ش له‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌ دژی سزای‌ سیاسی ده‌وه‌ستینه‌وه‌.

عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵح، سه‌لاركی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ په‌یامێكدا ده‌ڵێت، له‌ کۆتا ڕۆژه‌کانی کابینه‌ی هه‌شته‌مدا، جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ت فه‌رمانی بۆ لادانی مامۆستا دڵشاد عومه‌ر به‌ڕێوبه‌ری گشتی په‌روره‌ده‌ی سلێمانی ده‌رکردووه‌ و دواتر وه‌زیری په‌رورده‌ نوسراوی بۆ جێبه‌جێکردنی بڕیاره‌که‌ ده‌رکردووه‌. 

ده‌شڵێت، ئه‌م بڕیاره‌ به‌شێوه‌یه‌کی نایاسایی ده‌رکراوه‌و زیاتر سزایه‌کی سیاسیه‌.. بۆیه‌ ئێمه‌ له‌ فراکسیۆنی گۆڕان، ڕووبه‌ڕوری هه‌ر سزایه‌کی سیاسی ده‌بینه‌وه‌ به‌رامبه‌ر هه‌ر به‌رپرسێک بکرێت.  

به‌شاهیدی هه‌موان مامۆستا دڵشاد یه‌کێکه‌ له‌ به‌ڕێوبه‌ره‌ گشتیه‌ سه‌رکه‌وتوه‌کان و به‌هه‌موو توانایه‌ک پشتیوانی ده‌بین.  

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، رۆژی پێنجشه‌ممه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی‌، به‌بڕیاری‌ جێگری سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه‌.