وێنەی گەلاکسی نۆت ١٠ بڵاوکرایەوە

98 جار خوێندراوەتەوە کات11:14 بەروار11-07-2019
وێنەی گەلاکسی نۆت ١٠ بڵاوکرایەوە

راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین

بەر لە راگەیاندنی مۆبایلی گەلاکسی نۆت ١٠، لەلایەن پێگە تەکنەلۆجییەکانی وێنەی فەرمی ئەو جۆرە مۆبایلەی کۆمپانیای سامۆسنگیان بڵاوکردەوە.

وابڕیارە لە مانگی داهاتوو کۆمپانیای سامسۆنگ مۆبایلێکی نوێ بەناوی گەلاکسی نۆت ١٠ رابگەیەنێت کە چەند تایبەتمەندییەکی گرنگ لەخۆدەگرێت لەوانەش خاوەنی سێ کامێرایە.

هەروەها واچاوەڕوان دەکرێت رامەکەی ١٢ گێگابایت بێت لەگەڵ قەبارەی ناوەکیی یەک تێرابایت.

ئەگەری زۆرە هەمان مۆبایل بە رامی هەشت گێگا و میمۆری ١٢٨ یاخود ٢٥٦ گێگابایت بەردەستدەبێت کە نەوەی پێنجەمی ئینتەرنێت واتە 5G لە خۆدەگرێت.