بەرشلۆنە بە گرێبەستێک هەمووان شۆک دەکات

1926 جار خوێندراوەتەوە کات11:26 بەروار11-07-2019
بەرشلۆنە بە گرێبەستێک هەمووان شۆک دەکات


یانەی بەرشلۆنە لە هەوڵی دۆزینەوەی بەرگریکارێکی تەنیشتەکاندایە و بۆ ئەو مەبەستەش ئۆفەری تایبەتی خۆی پێشكەشی یانەی یوڤانتۆسی ئیتاڵی دەکات.

لەوبارەیەوە رۆژنامەکانی ئیتاڵیا رایانگەیاندووە، بەرشلۆنە بەنیازە جواو کانسێلۆی پۆرتوگالی و یاریزانی یوڤانتۆس پەلکێش بکات کە یانەکەی بەنیازن دەستبەرداری بن و بۆ وەرزی نوێ بیفرۆشن.

ئەو سەرچاوانە ئاماژەشیان بەوەداوە، یوڤانتۆس داوای ٦٠ ملیۆن یۆرۆ دەکات بۆ دەستبەرداربوون لێی، کە هەریەک لە یانەکانی مان سیتی و بایرن میونشن هاوشانی بەرشلۆنە کێبڕکێی ئەو یاریزانە دەکەن.

کانسێلۆی تەمەن ٢٥ ساڵ، لە لای راستی یاریگا یاری دەکات و لە وەرزی رابردوو بەشداریی لە ٣٤ یاری کرد لەگەل یۆڤانتۆس.

Image result for cancelo

کانسێلۆ