توركیا بەشی یەكەمی سیستمی ئێس 400 ی لە ڕووسیا وەرگرت

54 جار خوێندراوەتەوە کات11:09 بەروار12-07-2019
توركیا بەشی یەكەمی سیستمی ئێس 400 ی لە ڕووسیا وەرگرت

راچڵەكین-

وەزارەتی بەرگری توركیا رایگەیاند، بەشی یەكەمی سیستمی مووشەكی ئێس 400یان لە ڕووسیا وەرگرتووە.

وەزارەتەكە، ئەمڕۆ هەیینی 12ی تەمووزی 2019 بڵاویكردووەتەوە، بەشی یەكەمی ئەو سیستمە گەیشتووەتە بنكەی ئاسمانی مورتەد لەئەنقەرە.

به‌پێی رێككه‌وتنی نێوان رووسیا و توركیا، له‌ قۆناخی یه‌كه‌مدا سیسته‌مه‌كه‌ راده‌ست ده‌كرێت و له‌ ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خت و له‌ مه‌له‌تێی باكووری كوردستان جێگیر ده‌كرێت. شاره‌زا رووسه‌كانی ئه‌م سیستەمه‌ش بۆ ماوه‌ی مانگێك له‌ توركیا ده‌مێننه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕووی كرده‌ییه‌وه‌ تاقیكردنه‌وه‌ بكرێت.