پەرلەمانی كوردستان: پێویستە هەمووان بەیەكڕیزی بۆ بەرگری لە خاك و بەرپەرچدانەوەی تیرۆریستان.. دەستبخەینە ناو دەست

67 جار خوێندراوەتەوە کات11:49 بەروار12-07-2019
پەرلەمانی كوردستان: پێویستە هەمووان بەیەكڕیزی بۆ بەرگری لە خاك و بەرپەرچدانەوەی تیرۆریستان.. دەستبخەینە ناو دەست

راچڵەكین-

سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان، ئیدانەی تەقینەوەكانی قامیشلۆ و عەفرین دەكات و دەڵێت، ئەنجامدانی ئەو تەقینەوانە سەلمێنەری ئەوەیە كە پێویستە هەمووان بەیەكڕیزی بۆ بەرگری لە خاك و بەرپەرچدانەوەی تیرۆریستان دەستبخەینە ناو دەست.

سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان لە پەیامێكی هاوخەمیدا رایگەیاندووە:" بەداخ و كەسەرێكی زۆرەوە هەواڵی تەقینەوەكەی قامیشلۆ و عەفرین-مان بیست كە بووە هۆی شەهیدو برینداربوونی ژمارەیەك لە خەڵكی مەدەنیی ئەو دوو شارە خۆشەویستە، وێڕای هاوخەمی و هاوبەشی لەخەمی قوربانیان بەتوندی ئیدانەی ئەو كردەوە تیرۆریستییە دەكەین."

ئاماژە بەوەشكراوە:" ئەنجامدانی ئەو تەقینەوانە سەلمێنەری ئەوەیە كە پێویستە هەمووان بەیەكڕیزی و یەكدەستی بۆ بەرگری لە خاك و بەرپەرچدانەوەی تیرۆریستان دەستبخەینە ناو دەست."

پەرلەمانی كوردستان داوا لەفەرمانگەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش دەكات لەهەبوونی هەر پێویستییەك بۆ هاوكاریكردنی قوربانیان و خەڵكی رۆژئاوای كوردستان درێخی نەكەن.