دەزگای لوتكە ئاگادرییەك بۆ ئەو پەنابەرانە بڵاودەكاتەوە كە لەدوای 2014 " "خۆویستانە" گەڕاونەتەوە هەرێم و عیراق

113 جار خوێندراوەتەوە کات12:23 بەروار12-07-2019
دەزگای لوتكە ئاگادرییەك بۆ ئەو پەنابەرانە بڵاودەكاتەوە كە لەدوای 2014

راچڵەكین-

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران ئاگادارییەك بۆ ئەو پەنابەرانە بڵاودەكاتەوە لە دوای ساڵی ٢٠١٤ هەتا ئیستا بە شێوازی خۆویستانە (ئارەزومەندانە) گەڕاونەتەوە عێراق یا هەرێمی كوردستان.

دەزگای لوتكە دەڵێت ، ئەو پەنابەرانە دەتوانن فۆڕمی ئۆنلاینی دەزگای لوتكە پڕبكەنەوە بەمەبەستی سودمەندونیان لە خزمەتگوزاریەكانیان.

ئەوەش ڕوونكراوەتەوە:" ئەو خزمەتگوزارییانە (SFRDA) پێشكەشی دەكاتـ، كە بریتین لە، تۆماركردن و ڕێكخستنی لیستی ناوی ئاوارە و پەنابەران بەمەبەستی ڕاوێژ و هاوكاری یاسایی لە نوێكردنەوەی بەڵگەنامەكانیان و ڕاهێنان و پەرەپێدانی تواناكانیان لە دۆزینەوەی هەلی كار، هەروەها دابینكردنی هاوكاریی خۆراكی، تەندروستی، پەروەردەیی بۆ ئاوارە و پەنابەران لە ناوخۆی عێراقدا."

 دەزگای لوتكە دەڵێت:" پەنابەرانی عێراقی لە دەرەوەی وڵات دەتوانن سودمەندبن لە هاوكاری و ڕێنماییەكانی نوێنەرەكانی دەزگای لوتكە بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەری، هەروەها ئەو پەنەبەرانەی خوازیارن بگەڕێنەوە عێراق دەتوانن داوای هاوكاری بكەن لە خێراتركردن و جێبەجێكردنی مامەڵەكانیان هەروەها ئەو خێزانانەی منداڵ یان كەسوكاریان بەهۆی ڕێگاكانی كۆچەوە لێدابڕاوە دەتوانن زانیاریەكانیان تۆمار بكەن بەمەبەستی بەدواداچوونیان و ئاشناكردنەوەیان بە كەسوكاریان."