ڕواندز؛ ڕووداوێكی هاتوچۆ گیانلەدەستدانی دوو براو برینداربوونی سێ ئەندامی هەمان خێزانی لێكەوتەوە

668 جار خوێندراوەتەوە کات12:56 بەروار12-07-2019
ڕواندز؛ ڕووداوێكی هاتوچۆ گیانلەدەستدانی دوو براو برینداربوونی سێ ئەندامی هەمان خێزانی لێكەوتەوە

راچڵەكین-

دووبرا لە رووداوی هاتووچۆ لە نزیك رواندز گیانیان لەدەستدا و سێ كەسی دیكەی خێزانەكەیان بەهۆی سەختی برینەكەیانەوە لەنەخۆشخانەن.

ئەمرۆ هەیینی 12ی تەمووزی 2019 ، كاتكۆ 11:20 خولەك لەسەر رێگای گوندی وارەكەونی قەزای رواندز ئۆتۆمبێلێك لە جۆری تەكسی وەرگەڕا. ئۆتۆمبێلەكە پێنج سەرنشینی هەبووە كە لە ئەنجامدا دوو برا بەناوەكانی محەممەد عەلی و رائید عەلی گیانیان لەدەستداوه ‌و سێ سەرنشینی دیكەی تەكسییەكە بەهۆی سەختی برینەكەیانەوە گواستراونەتەوە نەخۆشخانە.

دلاوەر لەتیف، وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی سۆران بە رووداوی راگەیاند: "ئەو خێزانە بەمەبەستی گەشتكردن لە هەولێرەوە هاتوونەتە ناوچەكه ‌و لە پێچەكانی وارەكەون ئۆتۆمبێلەكەیان وەرگەڕاوە. لە ئەنجامدا ئەو دووبرایە گیانیان لەدەستداوە و سێ بریندارەكەی دیكەش گواستراونەتەوە نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران." وەك  كەناڵی ڕووداو بڵاویكردووەتەوە.