بەهۆی ڕادەستنەكردنی نەوت لەلایەن هەرێمەوە... فشارەكان لەسەر عەبدولمەهدی زیاد دەكەن

146 جار خوێندراوەتەوە کات01:31 بەروار12-07-2019
بەهۆی ڕادەستنەكردنی نەوت لەلایەن هەرێمەوە... فشارەكان لەسەر عەبدولمەهدی زیاد دەكەن

راچڵەكین-

پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی چاكسازی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، پێویستە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆكوەزیران و وەزیری نەوت بانگهێشتی پەرلەمان بكرێن، بەهۆی پابەندنەبوونی هەرێمی كوردستان بە یاسای بودجەی 2019.

عەلا ڕوبەیعی، ئەمڕۆ هەیینی 12ی تەمووزی 2019 لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكردووە:"زیاتر لە شەش مانگ بەسەر پەسەندكردنی بودجەی گشتی ساڵی 2019دا تێپەڕیوە، تا ئێستا هەرێمی كوردستان پابەند نەبووە بە جێبەجێكردنی بڕگەكانی یاساكە."

وتیشی:" لە پەرلەمان واژۆ كۆكراوەتەوە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی كە حكومەت ناچار بكات، ئەو بڕە پارەیەی بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت ڕابگرێت."