سلێمانی؛ ئاڕاستەی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لەشەقامێكی سلێمانی پێچەوانە دەكرێتەوە

768 جار خوێندراوەتەوە کات03:13 بەروار12-07-2019
سلێمانی؛ ئاڕاستەی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لەشەقامێكی سلێمانی پێچەوانە دەكرێتەوە

راچڵەكین-

هاتوچوۆی سلێمانی رایگەیاند، شەقامی مەولەوی لەسەر پردەكە پردەكەی ناوبازاڕ بەئاڕاستەی تەلاری كۆڵەك بەرەو قائمقامییەت پێچەوانە دەكرێتەوە.

بەگوێرەی بڕیارەكە، لەئەمڕۆوە 12ی تەموزی 2019، ئاڕاستەی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل لەسایدی شەقامی مەولەوییەوە بەرەوە قائیمقامیەتی سلێمانی پێچەوانە كراوەتەوە.

تائێستا ئۆتۆمبێل لەشەقامی بەردەم قائیمقامیەتی سلێمانییەوە بەئاڕاستەی شەقامی مەولەوی دەڕۆیشت، بەڵام لەئەمڕۆوە ئۆتۆمبێل لەشەقامی مەولەوییەوە بەو سایدەدا دەچێتە سەر شەقامی بەردەم قائیمقامیەت و لەوێشەوە بۆ گۆڕەپانی تۆپەكە.