ئەمریكا: كار بۆ چاككردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا دەكەین

76 جار خوێندراوەتەوە کات03:38 بەروار12-07-2019
ئەمریكا: كار بۆ چاككردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا دەكەین

راچڵەكین-

ئەمریكا پیرۆزبایی لە هەرێمی كوردستان دەكات بەبۆنەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان و دەڵێت،كار بۆ چاككردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا دەكەن.

مۆرگن ئۆرتاگوس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند: "پیرۆزبایی لە سەرۆكوەزیران و حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین بەبۆنەی پێكهێنانی حكومەت بەشێوەیەكی سەركەوتوو، بێگومان سەرۆكوەزیران و حكومەتی هەرێمی كوردستان هاوبەشی نزیكی ئێمەن." وەك ڕووداو بڵاویكردووەتەوە.

جگە لە پیرۆزبایی، پەیامە نوسراوەكە ئاماژەی بەوەدابوو "كار لەسەر پرسی گرنگ دەكەین لەوانە: ئاسایشی هەرێمی، چاكسازی ئابووری و چاككردنەوەی پەیوەندییەكان لەنێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق."