10 خواردن واتلێدەكات 10 ساڵ گەنجتر دەربكەویت

401 جار خوێندراوەتەوە کات10:06 بەروار13-07-2019
10 خواردن واتلێدەكات 10 ساڵ گەنجتر دەربكەویت

ڕاچڵەكین-

خواردنە هەمەچەشنەكان كاریگەری ڕاستەوخۆیان لەسەر تەندروستی مرۆڤ دەبێت، بەتایبەت ئەوكاتەی بنەمای خواردنەكە سروشت بێت،لەم بابەتەدا بە لیستی ئەو 10 جۆر خۆراكە ئاشنا دەبیت كە یارمەتی مانەوە دەدات بە گەنجی.

1- ئەڤۆگادۆ:
ئەم میوەیە دەوڵەمەندە بە چەوری ئۆمیگا سێ و زۆر تەندروست و بەسوودە و خواردنی یەك ئەڤۆگادۆ لە ڕۆژێكدا هاوكاری دابەزاندنی كێش و نوێكردنەوەی خانەكانی پێست دەدات و ڤیتامین C و پۆتاسیۆم و فۆلیك ئەسید و دژە ژەهرەكانی تیادایە.

2- تەواوی ئەو میوانەی لە خێزانی شلیك و گێلاس و توون:
ئەم جۆرە میوانە دەوڵەمەندن بە پێكهاتەی دژە ئۆكسێنەر تێكشكاندنی خانەكان دوا دەخات و ئازار و ئاوسانی جومگەكان دوا دەخات و ڕێگری دەكەن لە نەخۆشیەكانی كۆئەندامی میزەڕۆ  و زەهایمەر و نەخۆشیە دەرونیەكان.

3-گێزەر:
ئەم سەوزەیە دەوڵەمەندە بە بێتا كارۆتین و ڤیتامین A بۆ لەش دابین دەكات و تۆڕەی چاو دەپارێزێت و پێست لە كاریگەریە زیان بەخشەكانی تیشكی خۆر پارێزراو دەكات كە دەبنە هۆی چرچ بوونی پێست و باشتر وایە زیاتر لە پێویست نەخورێت چونكە كار لە كەمكردنەوەی هەندێك ڤیتامینی ناو لەش دەكات.

4-میوە مزرمەنیەكان:
باشترین سەرچاوەی ڤیتامین C  و فۆلیك ئەسیدە و دەبێتە هۆی دابەزاندنی ئاستی یۆریای ناو خوێن و خواردنی ئەم میوانە بە شێوەیەكی ڕێكوپێك مرۆڤ لە نەخۆشیەكانی كۆئەندامی سوڕان ڕزگار ەكات .

5-سیر:
لەگەڵ ئەوەی بۆنەكەی تیژ و بێزارەكەرە بەڵام خواردنی شیر هۆكاری كەمكردنەوەی هەوكردنی لەشە و پیر بوون دوا دەخات و مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە دوا دەخات.

6-قاوەی ڕەش:
لەناو ئەم جۆرەی قاوە پێكهاتەی دژە ئۆكسێنەر هەیە و پێست شێدار دەكاتەوە .

7- زەیتی زەیتوون:
یەكێكە لە سەرەكیترین سەرچاوەكانی  ترشی ئەلفالینۆلینیك و ڕێگری لە پیر بوونی پێست دەكات و باشتر وایە پێش نوستن دەوروبەری چاوەكانت بە دڵۆپێك لە زەیتی زەیتوون چەور بكەیت بۆ ئەوەی هێڵی ڕەش لە دەوری چاوەكانت دەرنەكەوێت.

8- تەماتە:
ئەم سەوزەیە دەوڵەمەندە بە لایكۆپین و بەرپرسیارە لە دایبنكردنی ئاسن و ڤیتامین A و C و دژە ئۆكسێنەری ناو تەماتە 14 جار زیاترە لەو جۆرەی لەناو شەرابی سوردا هەیە و ئەمە ڕێگری دەكات لە توشبوون بە نەخۆشیە گوازراوەكان و لایكۆپین زۆر ئاسان لە لایەن لەشەوە دەمژرێت ئەگەر لەگەڵ زەیتی زەیتوون تێكەڵاو بكرێت.

9-ڕۆنی ماسی:
ئەم جۆرە ڕۆنە دەوڵەمەنە بە ئۆمیگا سێ و كۆلیستڕۆڵی بەرزی خوێن دادەبەزێنێت و خانەكانی پێست دەپارێزێت .

10- زەردەچەوە:
زەردەچەوەی هاڕاو دژە شێرپەنجە و هەوكردن كەمدەكاتەوە و پرۆشەی پیربوون دوا دەخات و مەزاج زۆر باش دەكات لەكاتی بێزاریدا.