ئاگاداربە و ئەم ئەپلیكەشنە بەكارمەهێنە

7329 جار خوێندراوەتەوە کات06:26 بەروار14-07-2019
ئاگاداربە و ئەم ئەپلیكەشنە  بەكارمەهێنە

ڕاچڵەكین-

ئەپڵیكەیشنی Face app كە ماوەی چەند ڕۆژێكە لەنێوان بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بەڕادەیەكی زۆر بەكاردەهێنرێت بەتایبەت لەناو ئەكتەر و كەسە ناودارەكان كە وێنەی خۆیان بڵاودەكەنەوە گوایە لە تەمەنی 60 ساڵیدا بەو شێوەیە دەرەكەون.

لەڕاستیدا ئەم ئەپلیكییشنە زیرەكیەكی دەستكردی تیادا بەكارهێنراوە بۆ ئەوەی دەستكاری شێوەی ڕوخسار بكات و بۆ ئەوەی بگەیت بە وێنەی كۆتای دوای گۆڕینی شێوەكەت پێویستی بە داواكاری و زانیاری زۆر هەیە .

پێگەی gadgets 360 ی هندی ئەم ئەپلیكەیشنەی بە تەكنیكێكی ڤایرۆسی وەسف كردووە و كۆمپانیا جیاوازەكان دەیكڕن بۆ كۆكردنەوەی زانیاری جیاواز لەسەر ئەو كەسانەی ئەم تاقیكردنەوەیە دەكەن و زانیاری كەسی و تایبەت كۆدەكەنەوە.

ئەو كاتەی بەكارهێنەر وێنەی خۆی بەم ئەپە تاقی دەكاتەوە ئەوە دواتر زۆر بە ئاسانی لەلایەن فەیسبووكەوە دەناسرێتەوە و زۆر گرنگە هەموان بیر لە پاراستنی وێنەكانیان بكەنەوە بۆ ئەوەی زانیاریە كەسی و تایبەتیەكانیان نەدزرێت لەلایەن كۆمپانیا جیاوازەكانەوە.