جەیمس رۆدریگێز لە گرێبەستێکی چاوەڕواننەکراو نزیکبووەتەوە

165 جار خوێندراوەتەوە کات08:02 بەروار14-07-2019
جەیمس رۆدریگێز لە گرێبەستێکی چاوەڕواننەکراو نزیکبووەتەوە


ئەستێرەکەی کۆڵۆمبیا و یانەی ریاڵ مەدرید کە لە ساڵی رابردوو بە خواستن پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە کرد، نزیکە لەوەی گرێبەستێکی چاوەڕواننەکراو ئەنجام بدات.

لەوبارەیەوە رۆژنامەی مارکا رایگەیاند، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید هەوڵی بەدەستهێنانی جەیمس دەدات و بۆ ئەو مەبەستەش گرێبەستێکی بۆ ئامادەکردووە.

ئەو رۆژنامەیە نووسیویەتی جەیمس بۆمبێکە و لە داهاتوویەکی نزیکدا دەتەقێتەوە، هەرچەندە ریاڵ مەدرید ئارەزوو ناکات ئەو یاریزانە بچێتە ئەتلەتیکۆ بەڵام خودی جەیمس ئەوەی دەوێت و بەم نزیکانە هەموو شتێک بەکۆتادێت.

جەیمس بێجگە لە یانەی ئەتلەتیکۆ، یانەی ناپۆلی ئیتاڵیی هەوڵ بۆ دەدات و گرێبەستی پێشکەشکردووە.