یەکەم لێدوانی گریزمان دوای چوونی بۆ بەرشلۆنە

235 جار خوێندراوەتەوە کات11:02 بەروار14-07-2019
یەکەم لێدوانی گریزمان دوای چوونی بۆ بەرشلۆنە

ئەنتوان گریزمانی فەڕەنسی و هێرشبەری ئەتلەتیکۆ مەدرید لە بۆندێکی گرانبەهادا پەیوەندیی بە یانەی بەرشلۆنەوە کرد بەبەهای ١٢٠ ملیۆن یۆرۆ.

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، ئەو هێرشبەرە لەدوای واژووکردنی گرێبەستەکەی وتی "دڵخۆشم پەیوندیم بە یانەیەکی گەورەی وەک بەرشلۆنەوە کردووە، دەمەوێت سەرجەم نازناوەکان لەگەڵ یانە نوێیەکەم بەدەست بهێنم و ئامادەم بۆ یاریکردن"

هەروەها وتی " میسی ئەفسانەیە، من بە بەختم کە دەتوانم لەگەڵ ئەو یاریی بکەم، هەروەها سوپاسی بەرشلۆنە دەکەم کە ئەم هەلەیان بە من بەخشی، کارێکی نوێ لەسەر شانمە،دەمەوێت هەر سێ نازناوی چامپیۆنز لیگ و خولی ئیسپانیا و جامی شای ئیسپانیا لەگەڵ بەرشلەۆنە بەدەست بهێنم"