جەعفەر شێخ مستەفا وادەی دەستبەكاربونی جێگرانی سەرۆكی هەرێم ئاشكرا دەكات

485 جار خوێندراوەتەوە کات01:47 بەروار15-07-2019
جەعفەر شێخ مستەفا وادەی دەستبەكاربونی جێگرانی سەرۆكی هەرێم ئاشكرا دەكات

راچڵەكین: ئاوات خەیروڵڵا 

كاندیدی یەكێتی بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێم ئاشكرایدەكات كە لەچەند رۆژی داهاتوو مەرسومی سەرۆكایەتی بۆ جێگرانی سەرۆكی هەرێم دەردەچێت و دەستبەكار دەبن. 

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، كاندیدی یەكێتی بۆ جێگری سەرۆكی هەرێم بەراچڵەكین-ی راگەیاند، لەچەند رۆژی داهاتوو لەلایەن سەرۆكی هەرێمەوە مەرسومی سەرۆكایەتی بۆ جێگرانی سەرۆكی هەرێم دەردەچێت و دەستبەكار دەبن. 

لەبارەی دیاریكردنی  كەسێك بۆ بەرپرسی هێزەكانی 70 ی پێشمەرگە، شێخ جەعفەر ئاماژەی بەوەكرد:" تاوەكو ئێستا هیچ كەسێك دیارینەكراوە و مەكتەبی سیاسی بڕیاری لەسەر دەدات." 

لەبارەی یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە،ئاماژەی بەوەكرد، توانراوە 14 لیوای هێزی پێشمەرگەی لەچوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا ڕێكبخرێنەوە.

كاندیدی یەكێتی بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێم باسی لەوەشكرد، هاوڵاتیان چاویان لەدامەزراوە باڵاكانی هەرێمی كوردستانە و پێویستە هەموان هەوڵەكانیان بۆ باشكردنی دۆخی هەرێم و خزمەت كردنی هاوڵاتیان بخەنە كار.