نێچیرڤان بارزانی كوڕی بەرپرسێكی كۆچكردووی پارتی دەكاتە سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم

1455 جار خوێندراوەتەوە کات02:42 بەروار15-07-2019
نێچیرڤان بارزانی كوڕی بەرپرسێكی كۆچكردووی پارتی دەكاتە سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم

راچڵەكین-

بە فەرمانێكی هەرێمی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان فەوزی هەریری، وەك سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان دەستنیشانكرد و ئەمڕۆ بەشداری كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی كرد.

بەشێك لە ژیاننامەی فەوزی هەریری

- فەوزی هەریری، كوڕی فەرەنسۆ هەریری، سەركردەی پارتی بووە

- لەدایكبووی ساڵی 1958 

- یەكێك بووە لە دیپلۆماتە گەورەكانی عێراق و لە 2003 تاوەكو 2005 بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بووە 

- 2006 تاوەكو 2010 وەزیری پیشەسازی عێراق بووە

- بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە هەندەسەی كارەبا لە بەریتانیا هەیە 

- بە پێنج زمان قسەدەكات 

- ماوەی زیاتر لە 20 ساڵ لە لەندەن ژیاوە و ئەزموونی زۆری لە سیاسەت هەیە

- بە پلەی بەڕێوەبەر لە كۆمپانیا گەورەكانی بەریتانیا كاری كردووە، لەوانە هێڵی فڕۆكەوانی بەریتانیا (British Airways)

س: ڕووداو