هەولێر؛ پێشانگای هەلی كار لەخۆدەگرێت

108 جار خوێندراوەتەوە کات02:48 بەروار15-07-2019
هەولێر؛ پێشانگای هەلی كار لەخۆدەگرێت

راچڵەكین-

بە سپۆنسەری قەیوان گروپ پێشانگای هەلی كار لە هەولێر، بەڕێوەدەچێت

ئەمڕۆ دووشەممە 15ی تەمووزی 2019 پێشانگای هەلی كار (روانگە فوڕەس) لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بە بەشداری 150 كۆمپانیای كرایەوە، گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان-یش یەكێكە لە سپۆنسەرە سەرەكیەكانی پێشانگاكە.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشانگای هەلی كاری 2019ی كردەوە و لە وتەیەكیشدا دەستخۆشی لەو كۆمپانیایانە كرد كە هەلی كاریان بۆ گەنجان لە پێشانگاكەدا رەخساندووە و سپۆنسەری پێشەنگاكەشیان كردووە.


هاوكات سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە میانەی گەشتێكیدا بە نێو پێشانگاكەدا سەردانی پێگەی گروپی كۆمپانیاكانی قەیوانی بەسەركردەوە و دەستخۆشی كرد لە لە قەیوان گروپ كرد لەبەرامبەر سپۆنسەركردنی پێشانگاكە و رەخساندنی هەلی كار بۆ ئەو هاوڵاتیانەی بێكارن.

پێشانگای هەلی كاری 2019 (روانگە فوڕەس) لە لایەن دەزگای روانگە رێكخراوەو وا بڕیارە لە ماوەی دوو رۆژدا لە پێشانگاكەدا زیاتر لە 1700 هەلی كار بخرێتەڕوو.