راچڵەكین -
وەزارەتی دارایی بەردەوامە لە دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسانی دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابوری بە راچڵەكین-ی راگەیاند، سبەینێ سێشەممە 16ی تەموزی 2019، مووچەی مانگی 4ی وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی لەگەڵ خاوەنپێداویستییەكان دابەش دەكرێت.
جەختی لەوەشكردەوە، ئەوان هیچ خشتەیەكی دابەشكردنی مووچەیان نییە و هاوشێوەی 11 مانگی رابردوو مووچەی وەزارەتەكان دابەش دەكەن.
لەبارەی گۆڕانكاریكردن و هێنانە پێشەوەی وەزارەتەكانیش ئەو سەرچاوەیە رونیكردەوە، ئەگەر بێت و وەزارەتێك وردبینی و لیستی درەنگ بنێرێت وەزارەتێكی دیكە پێشتر مووچەی پێدەدرێت ".
ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دارایی جەختی لەوەشكرد تاوەكو 23 مانگ كۆتایی بەدابەشكردنی مووچەی مانگی نیسانی سەرجەم وەزارەتەكان دەهێنن.