حەسەن نەسروڵڵا هۆكاری روونەدانی جەنگی ئێران و ئەمریكا ئاشكرادەكات

669 جار خوێندراوەتەوە کات04:18 بەروار15-07-2019
حەسەن نەسروڵڵا هۆكاری روونەدانی جەنگی ئێران و ئەمریكا ئاشكرادەكات

راچڵەكین 

ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان رایدەگەیەنێت، ترەمپ بڕیاری لێدانی ئێرانی راگرت كاتێك تاران نامەیەكی لەرێگەی وڵاتێكی دیكەوە بۆناردبوو هاوكات رەخنە لەسیاسەتەكانی واشنتۆن دەگرێت كە دووپەرلەمانتاری خستووەتە لیستی تیرۆرەوە. 

حەسەن نەسروڵڵا رایگەیاندووە، ترامپ بڕیاری لێدانی ئێرانی راگرت ئەویش دوای ئەوەی نامەیەكی ئێرانی لەرێگەرە وڵاتی سێیەمەوە پێگەیشتووە. 

هەروەها ئاماژەی بەوەشكردووە، ئیسرائیل ناتوانێت جەنگ لەناوچەكە هەڵبگیرسێنێت چونكە شەڕكردن لەگەڵ ئێران واتا بڵاوكردنەوەی جەنگ بەهەمووشوێنێكدا. 
 
هەروەها حەسەن نەسروڵڵا ئەمریکا بە "شەیتانی گەورە" ناودەبات و دەڵێت "ئەمڕۆ وڵاتێک کە زۆرترین خوێن لەسەر دەستی هەیە ئەمریکایە، ئەو وڵاتە دێت و ناوی ئێمە لە لیستی تیرۆر و سزاکان دادەنێت، بۆ ئێمە ئەوە شانازییە لە دونیا و لە قیامەتیشدا".

ئەوەش دوای ئەوەدێت، هەفتەی رابردوو ئیدارەی ترەمپ هەریەک لە وەفیق سەفا، بەرپرسی ئەمنی حیزبوڵڵا و پەرلەمانتاران "ئەمین شەری و محەمەد حەسەن رەعد"ی خستنە لیستی سزاکانییەوە.