بۆچی توركیا سیستەمی بەرگری ئێس 400 -ی روسی بە ئەمریكا گۆڕییەوە؟

1520 جار خوێندراوەتەوە کات04:57 بەروار15-07-2019
بۆچی توركیا سیستەمی بەرگری ئێس 400 -ی روسی بە ئەمریكا گۆڕییەوە؟

راچڵەكین 

سیستمی بەرگری ئێس 400 یەكێكە لەسیستەمە ئاسمانییەكانی روسیا و لەخانەوادەی ئێس 300  بەڵام بەشێوەیەكی پێشكەتووتر و لەدوری سەدان كیلیۆمەتر ئامانجەكەی دەپێكێت دوای كڕینیشی لەلایەن توركیاوە سیستەمەكە زیاتر لەدەزگاكانی راگەیاندنەوە باس دەكرێت و بووە هۆی دوركەوتنەوەی نێوان توركیا و ئەمریكا. 

دوای رادستكردنی سیستمەی بەرگری ئێس 400 بەتوركیا لەلایەن روسیاوە لەرۆژی 12 ی ئەم مانگە ولایەتەیەكگرتووەكان هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ناتۆ نیگەران وناڕازین لەكڕینی لەلایەن ئەنقەرەوە. 

توركیا و روسیا ساڵی 2017 رێككەوتن لەسەر كڕینی ئێس 400 ئەوكات واشنتۆن هەڕەشەی لەئەنقەرەكرد كە سزای دەدات و بێبەشی دەكات لەفڕۆكەی ئیف 35 بەڵام دواجار ئەردۆغان گرنگی زیاتری بەئێس 400 دا وەك لەفڕۆكەكانی ئەمریكا. 

بۆچی سیستمی ئێس 400 باشترە؟

 

باشی سیستمی بەرگری ئێس 400 لەئاشكراكردنی ئامانجەكانیەتی بەشێوەكی ورد  تا دوری 600 كیلۆمەتر و توانی لەناوبردنی هەیە ئەگەر مووشەكی بالیستی بێت یاخود فڕۆكە.

هەربۆیە زۆربەی وڵاتانی كەنداو خاوستی كڕینی ئەو سیستەمەیان هەیە. 
سیستمەكە لە سێ بەش پێكهاتووە ئەوانیش یەكەم شوێنی 12  تەقاندنی مووشەكەكان دووەمیش سەركردایەتی كردن ئاڕاستەكردنی رادارەكان. هەروەها سێیەمیش پشتیوانی هونەر و چاككردنەوەی. 

پێكانی هەرئامانجێك لەلایەن سیستەمەكەوە بەمشێوەیە،  پێكانی هەرئامانجێكی ئاسمانی تا دووری 250 كیلۆمەتر هەرروەها بەئامانجگرتنی مووشەكی بالیستی تاوەكو 60 كیلۆمەتر.

تەقاندی هەرمووشەكێكی سیستەمی بەرگری ئێس 400 پێویستی بە 10 چركەیە و هەروەها رادارەكەشی لەماوەی پێنج خولەك تا دووری 400 كیلۆمەتر  هەر مەترسییەك یان ئامانجێك ئاشكرا دەكات.


هاوگات ئێس 400 تەقاندنی هەرمووشەكێكی بە زاوییەی 90 دەرجەیە و بەرپرسانی مۆسۆكش رایانگەیاندووە كار لەسەر دروستكردنی ئێس 500 دەكەن كە پێشكەوتووترە و توانای زیاتری هەیە.



 چۆن سیستەمی بەرگری ئێس 400 كاردەكات؟

 
ئامێرەكانی رادار  لەماوەیەكی دورودرێژ  زانیاری وئامانجەكە بەنامەیەك دەگوازێتەوە بۆ بارهەڵگرەكەی كە مووشەكەكانی لەسەرە و هەڵسەنگاندن بۆ ئامانجەكەی دەكات.

ئامانجەكەی دەزانێت  و دیاری دەكات  بارهەڵگرەكە فەرمان بەتەقاندنی مووشەكەكەكان دەدات.

 بڕیارەكە دەگوازێتەوە بۆ  بارهەڵگرەكە كشوێنی جێبەجێكردنی فەرمانەكان تاوەكو باشترین شوێنی پێكانی ئامانجەكە دیاریبكات. 

سیستەمی رادارەكە ئاڕاستەی مووشەكەكە دەكات تاوەكو بەوردی ئامانجەكەی بپێكێت. 

بۆ چی واشنتۆن لە سیستەمەكە دەترسێت؟

ئەمریكا پێی وایە سیستەمی ئێس 400 هەڕەشەیە بۆسەر فڕۆكەی ئێف35  كە كۆمپانیای لوكهید مارتن  بەرهەمی دەهێنێت، روسیا  هونەری كاركردنی فڕۆكەكە و زانیارییە هەواڵگرییەكانی بزانێت و سودی لێوەربگرێت. 

جیمس جیفری باڵیۆزی پێشوی ئەمریكا لەتوركیا دەڵێت،  مەترسی راستەقینە هەیە كە روسیا ئەو سیستەمە بۆ بەكارهێنانی  هەموو زانیارییە هەواڵگرییەكان بەكاربهێنێت.

بۆچی توركیا سیستمی بەرگری روسیای كڕی؟

كڕینی سیستەمی ئاسمانی لەلایەن توركیا لە روسیا دوای ئەوە دێت كە واشنتۆن رەتیكردەوە كە سیستمی باتریۆت بفرۆشێت بە وڵاتانی هاوپەیمانی ناتۆ.

پێشتر ناتۆ لەساڵی 2014 بەهۆی هەڕەشەكان و زیادبونی گرژییەكانی توركیا و پەكەكە و زیادبونی هێرشەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان و قەیرانەكانی سوریا و كێشەكانی توركیا و سوریا لەسەر سنور هۆكار بون بۆ پێنەدانی پاتریۆت بە توركیا. 

بەپێی راپۆرتێكی ناشیۆناڵ ئینتەر سێت- ی ئەمریكیش ئەوانە هۆكاربون كە توركیا بڕوا بەروسیا بهێنێت و لەگەڵی رێككەوتن بكات بۆ كڕینی سیستەمی بەرگری ئێس 400 .

 

هاوكات مەولود چاوش ئۆغاۆش دەڵێت، بەهۆی بەدەستنەهێنانی باترۆت سزادەدرێن لەكاتێكدا زۆر چاوەڕوان بوین تا بیكڕین.

دەشڵێت، ئێمە زۆر پێویستمان بەپارستنی ئاسمانی وڵاتەكەمان هەیە چونكە هەڕەشەی بەئامنجگرتنی مووشەكی لەسەرە.

ئامادەكردن: ئاوات خەیروڵڵا    

سەرچاوە: روسیا الیوم، سپۆتینگی روسی ، كەناڵی وەسیلەتی سوری