خانمە گۆرانیبێژێكی ناودار پێش نوستن دەمی خۆی و هاوسەرەكە بە لەزگە دادەخات

1106 جار خوێندراوەتەوە کات10:37 بەروار15-07-2019
خانمە گۆرانیبێژێكی ناودار پێش نوستن دەمی خۆی و هاوسەرەكە بە لەزگە دادەخات

ڕاچڵەكین-


خانمە گۆرانیبێژی ئەندەنوسی "ئەندین" لەڕێی بڵاوكردنەوەی چیرۆكە سەیرو سەمەرەكەی لە هەژمارەكەی لە ئینستگرام  هەوادارەكانی توشی شۆك كرد و چەند وێنەیەكی خۆی و منداڵە دوو ساڵەكەی و هاوسەرەكەی بڵاوكردەوە و تیایدا باسی لەوە كردوە پێش نوستن دەمی خۆی و ئەندامەكانی خێزانەكەی بە لەزگە دادەخات بۆ ئەوەی تەنها لەڕێی لوتەوە هەناسە بدەن و دەمیان بۆ هەناسەدان بەكارنەهێنن.

ئەندین ئاشكرای كردوە ئەم كارەی دەیكات جۆرێك ڕاهێنانە كە پێی دەوترێت"بوتیكۆ" و ماوەی سێ مانگە ڕاهێنانی لەسەر دەكەن بۆ ئەوەی تەنها لەڕێی دەمیانەوە هەناسە بدەن، ئەم خانمە دەڵێت" پەیڕەوكردنی ئەم سیستمە یارمەتیداون زۆر باش بخەون و لە گرفتی وشكبوونەوەی قوڕگ و گران هەناسەدان ڕزگاریان ببێت.

المغنية الإندونيسية أندين

ڕێگەی "بوتیكۆ" چییە ئایا ڕێگەیەكی سەلامەتە؟

ئەم ڕێگەیە ساڵی 1950 یزیشكێكی سۆڤیەت دایهێنا و بڕوای وابووە نەخۆشی سییەكان و ڕەبۆ پەیوەندی بە ڕێگەی هەناسەدانەوە هەیە و باوەڕی وابووە ئەگەر خەڵك فێری ئەوە ببن بەشێوەیەكی تەندروست هەناسە بدەن ئەوە ئەم كێشەیەیان توش نابێت و لە دوای ئەو هەموو ساڵە هەندێك كەس ئێستا بە تەواوەتی باوەڕیان بەم ڕێگەیە هەیە و بەكاری دەهێنن، جگە لەوەش ئەم ڕێگەیە زۆر بەسوودە بۆ ئەو كەسانەی نەخۆشی شەكرە و هەستكردن بەماندوێتی درێژخایەن و خەمۆكیان هەیە یان زۆر دەجوڵێن.

هەناسەدان لەڕێی دەمەوە هۆكارە بۆ وشك بوونەوەی قوڕگ و پرخاندن و گران بوونی هەناسەدان و بەهۆیەوە مرۆڤ خەوی كەمدەبێتەوە و زیاتر هەست بە خەمۆكی و بێزاری دەكات، بەڵام ئەم ڕێگەیە ئەو كەسانە ناتوانن سوودی لێ ببینن كە گرفتی كۆئەندامی هەناسەیان هەیە و ناتوانن بە شێوەیەكی تەندروست لە لوتیانەوە هەناسە بدەن و بەشێك لە پزیشكەكان باوەڕیان وایە ئەم ڕێگەیە بۆ منداڵ زۆر نەگونجاوە و مەترسیدارە و ئەگەر توشی حاڵەتێكی ڕشانەوە ببێت ئەوە ناتوانێت بڕشێتەوە و جگە لەوەش منداڵەكان زیاتر لە گەورەكان كێشەی كۆئەندامی هەناسە و قوڕگ و لوتیان هەیە لەبەر ئەوە شیاو نیە ئەم ڕێگە بەكاربهێنرێت بۆیان.

طفل نائم