لە هیندستان حەوت ئەفسەری پۆلیس دەستدرێژی دەکەنە سەر ژنێک

168 جار خوێندراوەتەوە کات11:33 بەروار15-07-2019
لە هیندستان حەوت ئەفسەری پۆلیس دەستدرێژی دەکەنە سەر ژنێک

ڕاچڵەکین- 

لە وڵاتی هیندستان ژنێک لە یەکێک لە گرتوخانەکاندا لە لایەن حەوت ئەفسەری پۆلیسەوە ئەشکەنجە دراوە و دواتر دەستدرێژی سێکسیشی کراوەتە سەر، چالاکوانانی هیندستان داوای دەستگیرکردنی ئەو ئەفسەرانە دەکەن.

بە پێی هەواڵێکی پێگەی دەیلی مەیڵی بریتانی، ژنە تەمەن ٣٥ ساڵەکە دانیشتووی شاری (چورو)ی هیندستانە و کاتێک لە گرتوخانەی (سەردارشەهار)دا لە زینداندا بووە، لە لایەن حەوت ئەفسەرەوە دڕندانە هێرشی کراوەتە سەر.

بەپێی وتەکانی هاسەرەکەی، ژنەکەی جێگای لێدانی پێوە دیار بوو و نینۆکەکانیشی دەرهێنرابوون، دەستدرێژی سێکسیشی کرابووە سەر.

ئەو خانمە ئێستا لە نەخۆشخانەی SMS لە شاری جایپور لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە و بارودۆخی نەزانراوە.

سونیل کرانتی، چالاکوانی مەدەنی بە توندی ئیدانەی ئەو تاوانە دەکات و هاوکاری خانەوادەی ئەو ژنە دەکات تا ئەفسەرەکان دەدرێنە دادگا.