تویتەر نوێکرایەوە

44 جار خوێندراوەتەوە کات10:55 بەروار16-07-2019
تویتەر نوێکرایەوە


ڕاچڵەکین - سەربەست نەجمەدین

بەشێوەیەکی فەرمی و لە کۆتایدا، تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بۆ سەر ئامێری دیسکتۆپ نوێکرایەوەو شێوازێکی دیکەی پێبەخشرا.

لە رێگەی بلۆگەری خۆیانەوە، تویتەر بڵاویکردەوە کەوا وەشانی تاقیکاریی تۆڕەکەیان لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت واتە ئەو کەسانەی لە وێبگەڕەوە بەکاریدەهێنن نوێکراوەتەوە.

لە گرنگترین نوێکردنەوەکانیش گواستنەوەی شریتی (Navigation Bar) لە بەشی سەرەوە بۆ دەستە چەپ، لەمەودوا دوگمەکانی Home و Explore و Notifications و Messages و Lists و Profile لە بەشی دەستە چەپدا دەردەکەون.

لەگەڵ زیادکردنی ڕووکارە نوێیەکەدا، دەتوانرێت جریوەکان پاشەکەوت بکرێن (هاوشێوەی پاشەکەوتکردنی ماڵپەڕەکان لە وێبگەڕەکاندا)، هەروەها دۆخی تاریکییش زیادکراوە.