چیرۆكی ئه‌و دایكانه‌ی‌ منداڵه‌كانی خۆیان كوشتووه‌

412 جار خوێندراوەتەوە کات08:57 بەروار18-07-2019
چیرۆكی ئه‌و دایكانه‌ی‌ منداڵه‌كانی خۆیان كوشتووه‌

ڕاچڵەكین-

ساڵانه‌ له‌ ڕوسیا ده‌یان دایك به‌ تۆمه‌تی كوشتنی منداڵه‌كانیان دادگای ده‌كرێن و هه‌ریه‌ك له‌مانه‌ خاوه‌نی باكگراوندێكی ڕۆشنبیری جیاوازن و كاری جیاواز ده‌كه‌ن و له‌ ناویاندا خزمه‌تكار و خوێنه‌وار و نه‌خوێنده‌وار و خاوه‌ن كاری گه‌وره‌ و جیاوازی تیادایه‌.

له‌ڕاستیدا ڕوسیا تاكه‌ وڵات نییه‌ كه‌ ئه‌م جۆره‌ ڕووداوانه‌ی‌ تیادا ڕوبدات و پسپۆڕانی ده‌رونی باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن یه‌ك له‌ كۆی پێنج له‌و ئافره‌تانه‌ی‌ بوون به‌ دایك بیر له‌ كوشتنی منداڵه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه‌ و زۆرێك له‌م حاڵه‌تانه‌ بۆ خه‌مۆكی دووای منداڵبوون ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ به‌شێك له‌ دایكان لێی بێ ئاگان.

چه‌ند ئافره‌تێك له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ چیرۆكی ژیانی تایبه‌تی خۆیان و هۆكاری ئه‌م جۆره‌ بیركردنه‌وه‌یه‌ ده‌گێڕنه‌وه‌.

صورة تعبيرية
"هه‌وڵیدا خۆی بكوژێت له‌ دوای كوشتنی منداڵه‌كه‌ی‌"

ئه‌یۆنا ئافره‌تێكه‌ و پسپۆڕی بواری داراییه‌، هاوسه‌رگیری كردووه‌ و ژیانی له‌گه‌ڵ بیوتر ی هاوسه‌ری زۆر به‌خته‌وه‌ره‌ و هه‌ردووكیان به‌ تامه‌زرۆییه‌وه‌ چاوه‌ڕێی له‌دایكبوونی یه‌كه‌م منداڵیان كردووه‌ به‌ڵام هیچ كه‌س ڕێنمایی و زانیاری پێ نه‌داوه‌ له‌سه‌ر ئه‌و دۆخه‌ ده‌رونیه‌ی‌ دوای منداڵبوون تێی ده‌كه‌وێت.

ئه‌یۆنا دوای له‌دایكبوونی منداڵه‌كه‌ی‌ هه‌ستی به‌ خه‌مباری و بێزاری زۆر كردووه‌ و توانای ڕاهاتنی نه‌بووه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه‌ نوێیه‌ی‌ كه‌ تێی كه‌وتووه‌ و پێش منداڵبوون گرفتی كه‌مخه‌وی هه‌بووه‌ و به‌هۆی به‌كارهێنانی ده‌رمانه‌وه‌ توانیویه‌تی بخه‌وێت.

له‌ یه‌كێك له‌ ڕۆژه‌كان كاتێك مێرده‌كه‌ی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ماڵه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ منداڵه‌ ته‌مه‌ن 7 مانگه‌كه‌ی‌ له‌ باوه‌ش بكات له‌ بانیۆی گه‌رماوه‌كه‌یان به‌ خنكاوی دۆزیویه‌تیه‌وه‌ و هاوسه‌ره‌كه‌شی له‌ سه‌ر ده‌ریاچه‌یه‌ك له‌ نزیك مۆسكۆ دۆزیوه‌ته‌وه‌ و شوشه‌یه‌ك ڤۆدگا ی خواردۆته‌وه‌ و بێ هۆش بووه‌ و هه‌وڵی خۆكوشتنی داوه‌.

له‌ ئێستادا ئه‌یۆنا دادگای ده‌كرێت و هه‌مووجارێك بۆ هێوركردنه‌وه‌ی‌ باری ده‌رونی هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ سه‌ردانی ده‌كات، بیوتر ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر پێشتر پزیشك ڕێنمووی هاوسه‌ره‌كه‌می بكردایه‌ كه‌ دوای منداڵبوون ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ توشی ئه‌و دۆخه‌ ده‌رونیه‌ ببێت ئه‌وه‌ هیچكات وه‌ك ئێستامان به‌سه‌ر نه‌ده‌هات.

پسپۆڕان ده‌ڵێن %80 ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی‌ منداڵه‌كانیان ده‌كوژن له‌ ڕوسیا پێش ئه‌وه‌ی‌ ئه‌م تاوانه‌ ئه‌نجامبده‌ن سه‌ردانی پزیشكیان كردوه‌ بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری ئازاری سه‌ر یان ناڕێكی سووڕی مانگانه‌ یان بێزاری به‌رده‌وام.

صورة تعبيرية

"وابزانم منداڵه‌كه‌مم كوشت"
ئانا ته‌مه‌نی 38 ساڵه‌ و مامۆستایه‌ و دوو كوڕی هه‌یه‌ یه‌كێكیان ته‌مه‌نی 18 ساڵ و ئه‌وی دیكه‌یان 10 ساڵه‌ و خێزانه‌كه‌ به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ چاوه‌ڕێی منداڵی سێهه‌میان ده‌كرد، دوای منداڵبوون ئانا نه‌یتوانی له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌ هه‌ڵبكات و پزیشك ڕێنموی كرد كه‌ پشوو وه‌ربگرێت.

له‌ یه‌كێك له‌ ڕۆژه‌كان و ئه‌و كاته‌ی‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ چووه‌ بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ی‌ له‌ مۆسكۆ منداڵه‌كانی له‌لای هاوڕێیه‌كی جێهێشنووه‌ پێ وتووه‌ كه‌ ده‌چێته‌ بازاڕ و پێویستی ده‌كڕێت به‌ڵام له‌ڕاستیدا چۆته‌ سه‌ر گۆڕی دایكی.

له‌ 7 ی یۆلیۆی ساڵی 2018 ئانا په‌یوه‌ندی به‌ ئۆتۆمبێلی فریاگوزاریه‌وه‌ ده‌كات و ئه‌و كاته‌ی‌ كارمه‌نده‌كان ده‌گه‌نه‌ ئه‌وێ ده‌ڵێت" چاوه‌ڕێ بكه‌ن " به‌ڵام كار‌مه‌نده‌كان توانیان به‌ خێرای منداڵه‌كه‌یان له‌ مردن ڕزگار بكه‌ن.

صورة تعبيرية

"منداڵه‌كه‌م هه‌موو ژیانی لێ بردم"

تاتینا ته‌مه‌نی 33 ساڵه‌ و وه‌ك ڕاوێژكاری ڕاژه‌ی به‌ژداربوان له‌ كۆمپانیایه‌كی په‌یوه‌ندی كردن كار ده‌كان و ده‌ڵێت" هیچ كات چاوه‌ڕێم نه‌ده‌كرد ئه‌مه‌ به‌سه‌ر مندا بێت"

تاتینا ده‌ڵێت" ئه‌وه‌ی‌ ده‌مویست هه‌مبوو ئاره‌زووم ده‌كرد ببمه‌ دایك به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ له‌ ڕاستیدا بینیم زۆر جیاواز تربوو له‌وه‌ی‌ بیرم لێ ده‌كرده‌وه‌"

ئه‌م خانمه‌ ده‌ڵێت "له‌ڕاستیدا منداڵبونه‌كه‌م زۆر قورس بوو په‌رستاره‌كان كه‌ له‌كاتی منداڵبوونه‌كه‌م به‌سه‌رمه‌وه‌ بوون زۆر توندو تیژ بوون و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر توشی هه‌وكردنی سنگ بووم كێشم زیادی كرد دوای منداڵبوون وتوشی برینی گه‌ده‌ و هه‌ڵوه‌رنی قژ بووم هه‌موو ئه‌مانه‌ وایكرد ڕقم له‌ منداڵه‌كه‌م ببێته‌وه‌ چونكه‌ هه‌موو ژیانی لێ سه‌ندم، به‌هۆی ئه‌م حاڵه‌ته‌وه‌ توشی دۆخێكی ده‌رونی بووم ته‌نها به‌ سه‌ردانكردنی پزیشكی ده‌رونی دۆخه‌كه‌م چاره‌سه‌ر بوو"