خزمەتگوزارییەکی نوێ لە ئینستاگرامەوە

125 جار خوێندراوەتەوە کات08:18 بەروار20-07-2019
خزمەتگوزارییەکی نوێ لە ئینستاگرامەوە


راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین

تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام خزمەتگوزارییەکی نوێی بۆ زیادکرا و راگەیاندرا لەمەودوا پێش داخستنی هەژمارێک بە نامەیەکی ئاگادارکردنەوە دەڕوات بۆ کەسەکە.

واتە بەکارهێنەرانی ئینستاگرام لە ئەگەری دانانی وێنەک یاخود ڤیدیۆیەکی لە یاسا دەرچوو، راستەوخۆ ئینستاگرام پێش لەکارخستنی هەژمارە ئاگاداری دەکاتەوە کە دادەخرێت.

ئەمەش بۆ ئەوەیە لەماوەی رابردوو هەر هەژمارێک بەهۆکاری دەرچوونی یاسا داخرابێت ئەوە ئاگادارنەکراوەتەوەو خودی ئەو کەسەش هۆکارەکەی نەزانیوە بەڵام بۆ لەمەوبەدوا ئاگاداردەکرێتەوە.

ئەم خزمەتگوزارییەش لە رێگەی نوێکردنەوەوە دەڕوات بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانیان لەسەر هەردوو سیستمی ئەندرۆیدی و ئای ئۆ ئێس.