10 ڕێگەی سەلامەت بۆ دابەزاندنی كێشی زیاددە بەكاربهێنە

666 جار خوێندراوەتەوە کات09:06 بەروار20-07-2019
10 ڕێگەی سەلامەت بۆ دابەزاندنی كێشی زیاددە بەكاربهێنە

ڕاچڵەكین-

دابەزاندنی كێش بە شێوەیەكی هێواش باشترە لەجیاتی ڕێگەی خێرا چونكە لە ڕێگەی خێرادا جگە لە چەوری مرۆڤ ماسولكە و ئێسك و ئاوی جەستەی لە دەست دەدات، دەتوانیت بۆ دابەزاندنی كێش سوود لەم 10 ڕێگە ئاسان و سەلامەتە ببینیت.

1- ئاو زۆر بخۆرەوە:
هەركات هەستت بە برسێتی كرد ئاو بخۆرەوە جگە لە خواردنی ژەمەكان چونكە ئەمە هەستی تێربونت پێ دەبەخشێت، بەڵام خواردنەوەی ئاو زیاتر لە پێویست توشی ژەهراوی بونت دەكات.

2- شەكر كەمبكەرەوە:
زۆر خواردنی شەكر و شیرینی یەكێكە لە هۆكارەكانی زیادبوونی كێش، لە پێناو سەلامەتی جەستە و دابەزاندنی كێشی زیاددە شەكر و شیرینی كەم بخۆ.

3-كەمكردنەوەی كهول:
زۆر خواردنەوەی مەی یەكێكە لە هۆكارەكانی زیاد بوونی كێش و باشتر وایە لێی دوور بكەویتەوە.

4- خواردنە ڕیشاڵیەكان زیاتر بخۆ:
خواردنی ئەو خۆراكانەی دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵ هەستی زوو تێربوونت پێ دەبەخشن.

5-وەرزش بكە:
بۆ تواندنەوەی چەوری زیاددەی لەش باشتر وایە بە شێوەیەكی پرۆگرام وەرزش بكەیت.

6-ئەو خۆراكانە بخۆ كە چەوری بەسوودی تیادایە:
ماسی و ئەڤۆگادۆ و ئەو خۆراكانەی دەوڵەمەندن بە چەوری ئۆمیگا سێ یارمەتی دابەزاندنی كێش دەدەن.

7- لە هەڵبژاردنی بەرهەمەكانی كاربۆهیدرات وریابە:
باشتر وایە نانی جۆ یان ئەو بەرهەمانەی لە شۆفان دروستكراون باشترن لەو جۆرانەی لە گەنم دروستكراوە.

8- هەر ژەمێك كە پێشتر خواردوتە بیكە بە نیوە:
بۆ دابەزاندنی كێشی زیاددە ئەم ڕێگەیە زۆر بەسوودە.

9-زیرەكانە بازاڕ بكە:
لە جیاتی خواردنە زیان بەخشەكان سەوزە و میوە و شیری كەم چەوری بخۆ.

10-داوا لە خێزان و هاوكارەكانت بكە یارمەتیت بدەن لە:
لە پرۆگرامی دابەزاندنی كێش باشترین شت داواكردنی هاوكاری ئەوانی دیكەیە.