سبەینێ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە

136 جار خوێندراوەتەوە کات01:05 بەروار21-07-2019
سبەینێ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە

راچڵەكین 

سبەی  دووشەممە 22 ی تەمموزی 2019 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دووەمین كۆبونەوەی خۆی ئەنجام دەدات. 


بەپێی زانیارییەكانی  راچڵەكین بڕیارە سبەینێ ئەنجومەنی وەزیران بەسەرۆكایەتی مەسرور بارزانی و ئامادەبونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیرانی كابینەی نۆیەم  لەهەولێر كۆبێتەوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان لەوكۆبونەوەیەدا گفتوگۆ له‌ باره‌ی رێوشوێن و میكانیزمی جێبه‌جێكردنی هێڵه‌ گشتییه‌كان و كارنامه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەكرێت.

هەفتەی رابردووئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم یەكەمین كۆبونەوەی خۆی ئەنجامدا وتیایداچەندبڕیارێكی لەبارەی دەوامی وەزارەت و فەرمانگە حكومییەكان دەركرد.